riklam

ڤیدیۆ.. به‌به‌رچاوی پۆلیسه‌وه‌ سزای كوڕێك ده‌دات كه‌بێزاری كردبوو

هەمەرەنگ 11:13 AM - 2015-07-07
گه‌نجانی هیندستان نیگه‌ران بوون

گه‌نجانی هیندستان نیگه‌ران بوون

له‌ناوچه‌ی پانچاپی وڵاتی هیندستان كچێك له‌ناو بنكه‌ی پۆلیس و به‌به‌رچاوی ئه‌فسه‌رانی پۆلیسه‌وه‌ به‌توندی له‌كوڕێك ده‌دات ، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس سزای كوڕه‌كه‌ بدات، كه‌ پایسكیله‌كه‌ی بووبووه‌ هۆی بێزاركردنی.

 

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌  هه‌ر زوو له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌زاران كه‌س بینیویه‌تی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌نجانا له‌سه‌ر شه‌قامێكدا پیاسه‌یكردوه‌ و كوڕه‌كه‌ كه‌ناوی شه‌ممه‌یه‌ به‌پایسكیله‌كه‌ی بێزاری كردوه‌ ، هه‌ربۆیه‌ كچه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵای پۆلیسی كردوه‌و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان چوونه‌ته‌ بنكه‌ی پۆلیس به‌بێ گوێدانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاری پۆلیس سه‌نجانا كوڕه‌كه‌ ده‌داته‌ به‌ر زله‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند لێیده‌دات، له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه‌ ته‌ماشای ده‌كات و پۆلیسێكیش ڤیدیۆكه‌ تۆمار ده‌كات. 

 

هه‌ر له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆر له‌لای گه‌نجانی هیندستان دروست بووه‌و پێیانوایه‌ كچه‌كه‌ زیاده‌ڕه‌ویكردوه‌و پۆلیسش كه‌مته‌رخه‌مبووه‌ . 

 

PUKmedia    و/ ئارین 

سه‌رچاوه‌  / ئاژانسی punjabkesari

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket