riklam

به‌ به‌شداری نوێنه‌ری یه‌كێتی رێكخراوی SI له‌ نیویۆرك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:55 AM - 2015-07-07
 دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت

دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت

رۆژی دووشه‌ممه‌ 6-7-2015 به‌ به‌شداری وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی  سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ندامێتی زانا بێستون و هێمن مام ڕه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوی سوسیالیست ئه‌نته‌رناسیونال له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌ وابڕیاره‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت.

كۆبوونه‌وی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوی سوسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بووان به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری گرنگ كه‌ بریتین له‌ ئاسایش و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ جیهاندا، پێداگیری كردن و به‌رده‌ومبوون له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ره‌وتی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن، ره‌وشی ژینگه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

وابریاره‌ رۆژی دووه‌می كۆبووه‌وه‌كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و سه‌رۆكی وه‌فدی (ی.ن.ك) له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وتارێك له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تیش رروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرو شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ به‌ناو ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش)، هاوكات سه‌رۆكی وه‌فدی (ی.ن.ك) راونگه‌و دیدگای یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ده‌خاته‌روو.

جگه‌ دانیشتنه‌ ره‌سمیه‌كان له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا وه‌فدی (ی.ن.ك) چه‌ند دیدارو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاجیاش له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی ئه‌ندام له‌ سۆسیالیست ئه‌نترناسیۆنال ئه‌نجامده‌دات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket