riklam

هاوشانی شه‌ڕڤانان هاووڵاتیانی كۆبانێ به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

کوردستان 10:36 AM - 2015-07-07
 ئاماده‌ن گیانی خۆیان به‌ختبكه‌ن

ئاماده‌ن گیانی خۆیان به‌ختبكه‌ن

هاووڵاتیانی كۆبانێ به‌ژن و پیاو منداڵ و پیره‌وه‌ هاوشانی شه‌ڕڤانان به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن له‌ پێناو پاراستنیدا گیانی خۆیان به‌ختبكه‌ن.

ئۆرهات پاگۆك سه‌رپه‌رشتی پاسه‌وانانی گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆبانێ ده‌كات بۆ PUKmedia دواو وتی: تا دوا قه‌تره‌ی خوێنمان خاكی كۆبانێ ده‌پارێزین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌ له‌ پیلان گێڕی دوژمنان بۆ په‌رماردانی شاره‌كه‌مان ده‌گرین.

راشیگه‌یاند: ته‌واوی خه‌ڵكی كۆبانێ به‌ ژن و پیاو منداڵ و پیره‌وه‌ چه‌كیان له‌ دژی دوژمنان هه‌ڵگرتووه‌و ئارامی شاره‌كه‌یان ده‌پارێزن.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌ ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ پاسه‌وانی پاراستنی خاكی كۆبانێ ده‌كه‌ن مامۆستاو ئه‌ندازیارو دكتۆرو فه‌رمانبه‌ر هه‌ن و چه‌كی شه‌ره‌فیان هه‌ڵگرتووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket