riklam

توركیا چوار ئه‌ندامی داعش ئازاد ده‌كات

جیهان 10:27 AM - 2015-07-07
به‌ سه‌دان هاووڵاتی توركی له‌ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدان

به‌ سه‌دان هاووڵاتی توركی له‌ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدان

دادگایه‌كی توركیا 4 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئازاد ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها 24 سه‌عات به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیان تێپه‌ڕبوو.

رۆژنامه‌ی (birgun) توركی له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ دادگای توركیا 4 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش- ی ئازاد كردووه‌، ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ سێ ژن و پێنج منداڵیشیان له‌گه‌ڵدابووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌و چوار كه‌سه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن، دادگای پارێزگای كیلیس پاش 24 سه‌عات بڕیاری ئازادكردنیان ده‌رده‌كات و ئازادیان ده‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ساڵی پار بۆ ماوه‌ی 9 مانگ له‌ناو ریزه‌كانی داعش بوه‌وه‌ و به‌ ئاسانی توانیویه‌تی له‌ناو توركیادا هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ناو توركیادا به‌و جۆره‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت نه‌توانێت بژی دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌ سه‌دان هاووڵاتی توركی له‌ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدان.


 PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket