riklam

داعش سێ ژنی به‌ته‌مه‌ن ده‌سووتێنێت

عیراق 10:23 AM - 2015-07-07
منداڵه‌كانیشیان سوتێنراون

منداڵه‌كانیشیان سوتێنراون

تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامن له‌تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانیان و به‌پێی وته‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی پارێزگای ئه‌نبار له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا داعش سێ ژنی به‌ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی شاری رومادیه‌وه‌ سووتاندوه‌.

شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لنه‌مراوی سه‌رۆكی پشتیوانی  فه‌لوجه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: تیرۆرستان داعش له‌ناوچه‌ی سۆفیه‌ی شاری رومادی سێ ژنی به‌ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ سوتاندوه‌.

وتیشی:هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ كوڕه‌كانیان له‌ریزی چه‌كداره‌كانی عه‌شایه‌ر و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق دژی داعش ده‌جه‌نگن. 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: داعش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵی تۆقاندنی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی كاری قێزه‌ونه‌و ده‌یان كه‌سی كوشتووه‌. 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket