riklam

بەئاكام گەیاندنی پرۆژەی ئاشتبوونەوەی گشتی دوپاتكرایەوە

عیراق 11:21 PM - 2015-07-06
چاویكەوت بە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە

چاویكەوت بە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە

ئەمڕۆ 6-7-2015 فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی بەها ئەلئەعرەجی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزەی كردوپێكەوە گۆڕانكارییە ئەمنی و سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێكرد.

هەر لەو دیدارە رەمەزانییەدا گفتوگۆكرا دەربارەی چەندین مەسەلە لەوانە رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی نەوت و مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان و گوزەرانی ئاوارەبووەكان و رێوشوێنی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆیان و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی شەڕەكانی ئەم دواییە زیانیان بەركەوتووە.

لە تەوەرەیەكی تری دیدارەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ لێك نزیككردنەوەی بۆچوون و روانینی نێوان هەموو لایەنەكان و بەئاكام گەیاندنی پرۆژەی ئاشتبوونەوەی گشتی.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket