riklam

یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان له‌ئه‌مریكا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:27 PM - 2015-07-06
كۆبونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان رۆژی 7-7-2015 له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌درێت

كۆبونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان رۆژی 7-7-2015 له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌درێت

وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و تایبه‌ت به‌دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ pukpbی راگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ین له‌كۆبونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان له‌نیویۆرك، بێگومان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا قسه‌ی خۆمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی و ئه‌و ئاواره‌ زۆره‌ی كه‌ روویان كردووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان له‌سه‌رو ملیۆن و نیوێك ده‌بێت.

وتیشی: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌م باسی پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، هه‌م بۆچونیش كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پڕچه‌ك بكرێت و پارێزاو بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی له‌باشووری كوردستان و پاشانیش له‌ڕۆژئاوای كوردستان قه‌باره‌ی گه‌وره‌یه‌و پێویستی به‌پشتیوانی زیاتره‌.

جێی باسه‌، كۆبونه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كان رۆژی 7-7-2015 له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌درێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket