riklam

هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی ئاشكراده‌كرێت

کوردستان 06:15 PM - 2015-07-06
   هه‌ولێر بڕی 300 بۆ 350 میگاوات له‌بڕه‌ كاره‌بای سلێمانی ده‌بڕێت

هه‌ولێر بڕی 300 بۆ 350 میگاوات له‌بڕه‌ كاره‌بای سلێمانی ده‌بڕێت

به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌خته‌، له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ولێر به‌شێك له‌بڕه‌ كاره‌بای شاری سلێمانی ده‌بڕێت

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت حه‌مه‌ زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ 6-7-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، رۆژانه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بڕی 300 بۆ 350 میگاوات له‌به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگای سلێمانی ده‌بڕدرێت، له‌ كاتێكدا سلێمانی 100 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌بای له‌ هه‌ولێر زیاتره‌، هه‌روه‌ها وتی: بیانوی بڕینی كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن هه‌ولێر پایته‌خته‌، به‌ڵام دابه‌شكردنی كاره‌با به‌وه‌ نییه‌ كه‌ شارێك پایته‌خت بێت یان گه‌وره‌ تربێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و كاره‌بای بۆ دابین بكرێت .

راشیگه‌یاند: سلێمانی رۆژانه‌ پێویستی به‌ هه‌زارو 200 مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ولێر رۆژانه‌ 700 بۆ 750 میگاوات كاره‌با ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ له‌ سلێمانی نه‌بڕدرێت، ئه‌وا سلێمانی كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای بۆ دروست نابێت.

رێكه‌وت حه‌مه‌ زه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراو ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ین، چونكه‌ بڕینی به‌شه‌ كاره‌بای سلێمانی به‌و شێوه‌یه‌ به‌لامانه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket