عیماد ئه‌حمه‌د: به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له كوێ بێت یه‌كێتی له‌وێیه
ی.ن.ک 03:17 PM - 2015-07-06یه‌كێتی هه‌میشه درێژه‌پێده‌ری پره‌نسیپه‌كانی خۆی ده‌بێت
ئه‌مڕۆ 6/7/2015، به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری پارتی بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان و ههڵٍسهنگاندنی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه كۆبوه‌وه.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ته‌وره‌كانی كۆبونه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی زانیاری دایه رۆژنامه‌نووسان و وتی: له‌به‌ر رۆشنایی پێشهات و روداوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی و عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی روبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوێسته‌ی كرد و به‌و په‌ری هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی مێژووی و نیشتمانی و یه‌كریزی لایه‌نه‌كان و گه‌یشتن به سازان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كان، به‌وردی باودۆخهكهی هه‌ڵسه‌نگاند و تێروانینه‌كان خرانه‌روو بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
وتیشی: مه‌كته‌بی سیاسی به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوری هه‌رێم و ژیان و بژێوی خه‌ڵك، سوربونی خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ته‌ئكیدكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی بۆ گه‌یشتن به سازانی سیاسی و نیشتمانی له به‌رامبه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستور و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم، ئه‌ویش به‌لێك تێگه‌یشتن و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان دێته‌دی.
عیماد ئه‌حمه‌د رونشیكرده‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریداوهتهوه وه‌ك هه‌میشه درێژه‌پێده‌ری پره‌نسیپه‌كانی خۆی بێت ٍو هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لیش له كوێبێت یه‌كێتی له‌وێ ده‌بێت. ٍ
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ هێنانه كایه‌ی سازان و تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند: یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان و پێشوازیش له هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌ری نیشتمانی و گونجاو بۆ گرفته‌كان بدۆزینه‌وه ئه‌م دۆخه‌ش به قازانجی گه‌له‌كه‌مان تێپه‌رێنین.
رونیشیكرده‌وه بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رویه‌كه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌و له دیوێكیشه‌وه ئاینده‌یه‌كی گه‌شمان له‌پێشه بۆیهٍ یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دیوه گه‌شه‌كه‌ی به قازانجی نه‌ته‌وه‌یی بشكێنێته‌وه هه‌ر بریارێكیش بدرێت هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت بۆیه یه‌كێتی بۆ ته‌وای پرسه‌كان و هه‌ر ئه‌گه‌رێك بڕیار و سیناریۆی خۆی ده‌بێت و خۆی ئاماده‌كردوه تا بارودۆخه‌كه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ دۆخی كورد و گۆڕانكارییه‌كان و پێشخستنی حكومرانییهكهمان.
ٍPUKmedia كوردۆ عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23