riklam

سه‌رۆك كۆمار نامه‌ی متمانه‌پێكردن له‌ باڵیۆزی نوێی فینلاندا وه‌رده‌گرێت

عیراق 03:05 PM - 2015-07-06
.

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/7/2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد نامه‌ی متمانه‌پێكردنی له‌ ماتی لاسیلا باڵیۆزی نوێی فینلاندا له‌ عیراق وه‌رگرت.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم به‌خێرهاتنی باڵیۆزی فینلاندای كردو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ نێوانی عیراق و فینلاندا قوڵ و به‌هێزه‌و پێویسته‌ په‌ره‌بدرێت به‌ كاری هاوبه‌ش  و  گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی سیاسیی، سه‌ربازیی، ئابوریی و كلتوریی.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ په‌رۆشیی عیراق بۆ پته‌وكردنی پردی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و هاریكاریی له‌گه‌ڵ فینلاندا به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ لای عیراقییه‌كانی هه‌یه‌، ئاماده‌بوونی ته‌واوی خۆیشی روونكرده‌وه‌ بۆ هاریكارییكردنی باڵیۆز لاسیلاو سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی له‌ عیراق.

لای خۆشیه‌وه‌ باڵیۆزی فینلاندا سوپاسی سه‌رۆك مه‌عسومی كرد بۆ پێشوازییه‌ گه‌رمه‌كه‌یی  و خواست و نیازی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ له‌ هاریكاریی دووقۆڵیی، روونیشیكرده‌وه‌ فینلاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی سه‌ربازیی و مرۆیی پێویست بۆ عسراق له‌ جه‌نگه‌كه‌ی دژی تێرۆری دڕنده‌.

PUKmedia

20412672015_321.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket