riklam

وه‌زاره‌تی دارایی: راپۆرته‌كه‌ی رووداو بۆ به‌لاڕێدابردنی رای گشتییه‌

ئابوری 02:57 PM - 2015-07-06
راپۆرته‌كه‌ی رووداو هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی چاكسازییه‌ داراییه‌كان

راپۆرته‌كه‌ی رووداو هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی چاكسازییه‌ داراییه‌كان

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری راپۆرتێكی كه‌ناڵی رووداو ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و راپۆرته‌ی رووداو هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی چاكسازییه‌ دارایی و كارگێرییه‌كان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه‌ بۆ رای گشتی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ تۆڕی میدیای رووداو له‌ رۆژی 6-7- راپۆتێكی مه‌به‌ستداری بۆ به‌لاڕێدابردنی رای گشتی له‌سه‌ر چاكسازیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بخه‌ینه‌ڕوو:

1- له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌كابینه‌ی هه‌شتدا ئه‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاند كه‌ هه‌ر كه‌س مووچه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت پێویسته‌پابه‌ندی ده‌وامی ئاسایی خۆی بێت له‌هه‌رفه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌تدا بێت.

2-له‌و پێناوه‌شدا بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی سلێمانی له‌ هه‌ولێر و خه‌زێنه‌ی كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر، كه‌ كادیره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان مووچه‌یان لێوه‌ر ده‌گرت وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و ده‌وامیان له‌ باره‌گاكانی حزب ده‌كرد. كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 2 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بوون.

هه‌روه‌ها بریاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی   دوو له‌ هه‌ولێر و خه‌زێنه‌ی سێ له‌ سلێمانی كه‌ شوێنه‌واری دوو ئیداره‌ی بوون و گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش پێش 31-12-2014 جێبه‌جێكرا.

3- قۆناغی دووه‌می چاكسازی له‌م بواره‌دا له‌ مانگی 3/2015  به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری رێكخراوه‌كانی سلێمانی ده‌ستی پێكرد، كه‌ زۆرینه‌یان كادیره‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كورستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تر بوون، كه‌ مووچه‌یان له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ وه‌رده‌گرت و ده‌وامیان له‌ باره‌گاكانی حزب ده‌كرد، له‌ ئێستادا راژه‌كانی ئه‌وانیش ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، چونكه‌ وه‌زارتی دارایی رێگه‌ نادات كه‌سانێك مووچه‌ وه‌ر بگرن و ده‌وام نه‌كه‌ن و خزمه‌تی حزب بكه‌ن. مووچه‌ ته‌نها بۆ كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

3- ئامانج له‌م كاره‌ بریتیه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له‌ حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ و كۆنترۆڵكردنی میلاكی وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌هێشتنی بندیوار و دوو مووچه‌ و ناوه‌ وه‌همیه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

4- به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نین دامه‌زراندن ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، نه‌وه‌ك به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی، هیچ فه‌رمانه‌رێك دانه‌مه‌زراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوریه‌وه‌، له‌م پرۆسه‌ چاكسازیه‌دا، مانگانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.
بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ ئاراسته‌كراوه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی چاكسازییه‌ دارایی و كارگێڕیه‌كان كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی پێكردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket