riklam

سه‌رۆك كۆمار: مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌كان له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانماندان

عیراق 02:37 PM - 2015-07-06
پێشوازیكرد له‌ لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

پێشوازیكرد له‌ لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌رله‌نوێ دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ بایه‌خدان به‌ ئاواره‌بوه‌كان و كۆچپێكراوه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان  چڕ بكرێته‌وه‌ و كاری جدی بكرێت بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو به‌ ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له‌پارێزگاكان و ناوچه‌ رزگاربووه‌كان.

ئه‌و دوپاتكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ 6-7-2015، له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی بوو له‌ وه‌فدێكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، كه‌ رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌بوه‌كان وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی مرۆیی له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانمانه‌ و پێویستی به‌ یه‌كخستنی هه‌وڵی هه‌موانه‌ له‌پێناوی كۆتایی هێنان به‌ مه‌ینه‌تییه‌كانیان،  بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌دابینكردنی ماف و كۆمه‌كه‌ داراییه‌كانی ئه‌و ئاواره‌ بوانه‌ سستی نه‌كه‌ن و دوای نه‌خه‌ن.

له‌و دیداره‌دا كه‌ د.ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماده‌ی بوو  سه‌رۆك مه‌عسوم گرنگی فراوان بونی بازنه‌ی  پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی  بۆ عیراق دوپاتكرده‌وه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌ ته‌رخانكراوه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگار بوه‌كان و سود وه‌رگرتن و وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌ بوه‌كان، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت ده‌یخاته‌ كار بۆ پشتیوایی ئه‌م مه‌سه‌له‌ مرۆییه‌ فره‌ ره‌هه‌ندییه‌ و هاندانی هه‌موو لایه‌ك بۆ پشتیوانیكردنی .

لای خۆشیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی وه‌فدی میوان میكانیزمی كاری لیژنه‌كه‌یان و رێوشوێنه‌كانی سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كه‌یان خسته‌ڕوو بۆپشتگیریكردنی ئاواره‌بوه‌كان و سوك كردنی مه‌ینه‌تییه‌كانیان له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا، ئه‌وه‌شیان دوپاتكرده‌وه‌ زۆر گرنگه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ چاوی بایه‌خه‌وه‌ بڕواننه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌ش له‌رێی لابردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری زیاتر بارگرانی شانی ئاواره‌بوه‌كان وكه‌ڵه‌كه‌ بونی كێشه‌كانیان.

لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مانی گرنگی رۆڵی سه‌رۆك مه‌عسوم و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌ له‌ پشتگیریی وپشتیوانیكردنی ئاواره‌ بوه‌كان و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشیان به‌رز نرخاند كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ بوه‌كانی ناوچه‌ جیاجیاكانی له‌ ئامێز گرتوه‌ سه‌رباری ئه‌و باره‌ ئابورییه‌ دژواره‌ی كه‌ به‌رۆكی وڵاتیشی گرتوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket