riklam

به‌وێنه‌و ڤیدیۆ.. باشوری كه‌ركوك كرایه‌ گۆڕستانی تیرۆرستان

کوردستان 01:56 PM - 2015-07-06
 تیرۆرست كوژراون و لاشه‌كانیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێمان

تیرۆرست كوژراون و لاشه‌كانیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێمان

دوای په‌لامارێكی پیلان بۆ داڕێژراو بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ شه‌وی رابردوو 5-7-2015 تیرۆرستانی داعش به‌ هێزێكی زۆره‌و له‌ میحوه‌ره‌كانی باشوری كه‌ركوكه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه‌یاندا.


له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و په‌لاماره‌داو به‌هۆی وریای و به‌ئاگای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌ڵامی توندی په‌لاماری تیرۆرستان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان ده‌ستیپێكرد، جگه‌ له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر زۆرێك له‌ لیواو هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانی سنوره‌كه‌ به‌شداری شه‌ڕی گه‌رم و قاره‌مانانه‌ی تیرۆرستانیان كرد.

له‌و  په‌لاماره‌دا كه‌ له‌ زۆربه‌ی میحوه‌ره‌كانی باشوری كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد داعش ته‌نها توانی گوندی مۆڕه‌ داگیربكات كه‌ ئه‌ویش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆره‌وه‌ پاككرایه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.

له‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌دا داعش شكستێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد به‌وته‌ی وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك زیاتر له‌ 100 تیرۆرست كوژراون و لاشه‌كانیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌جێمان، هاوكات به‌داخه‌وه‌ حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانی خۆیان له‌ پێناو پاراستنی گه‌ل و سنوری نیشتمانه‌كه‌یان به‌ختكرد.

PUKmedia هۆزان فاتیح

 

له‌سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانه‌وه‌ داعش تێكشكێندراو لاشه‌ی زیاتر له‌ 100 تیرۆرست له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتوون


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket