riklam

پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی مۆڕه‌ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی له‌گه‌ڵ داعشكردوه‌

کوردستان 01:41 PM - 2015-07-06
.

.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌ فراوانه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر باشوری كه‌ركوك ، له‌گوندی مۆڕه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ بوو، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كردوه‌و ته‌واوی تیرۆرسته‌كانی ناو گونده‌كه‌یان كوشتووه‌. 

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی میحوه‌ری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش، پێشمه‌رگه‌ له‌گوندی مۆڕه‌ی باشوری كه‌ركوك شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یكردوه‌و ده‌رفه‌تی به‌ هه‌ڵاتنی هیچ كام له‌و تیرۆرستانه‌ نه‌دابوو كه‌ هاتبوونه‌ ناو گونده‌كه‌وه‌و هه‌موویان كوژراون. 

وتیشی: لاشه‌ی 30 تیرۆرستی داعش له‌ناو گوندی مۆڕه‌ به‌جێماون ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆردا گیراوه‌. 

رونیشكرده‌وه‌:  له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیل نه‌گراوه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، ته‌نها یه‌ك پێشمه‌رگه‌ دیارنه‌بووه‌، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ دیلكرابێت . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket