riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ماسته‌رنامه‌ی له‌ زانكۆی جانكایه پێبه‌خشرا

ی.ن.ک‌‌ 01:27 PM - 2015-07-06
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نقه‌ره‌

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نقه‌ره‌

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نقه‌ره‌  وێرای  جێبه‌چێكردنی ئه‌ركه‌كانی له‌نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی، توانی ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌ زانكۆی جانكایه‌  به‌ده‌ستبهێنێت.

ماسته‌ر نامه‌كه‌ی خوێندكاری خوێندنی باڵا (به‌هرۆز گه‌ڵاڵی)  به‌ناونیشانی  (سیستمی سیاسی عیراق و لوبنان له نێوان فیدڕالیزم و كونفیدرالیزمدا- FEDERALIZIM ILE KONFEDERALIZM ARASINDA : IRAK VE LUBNAN SIYASI SISTEMLERI)  تاوتوێكرا.

 ليژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی  ماسته‌رنامه‌كه‌  بریتیی بوون له‌:

1- Prof.Dr.Tanel DEMIREL (Cankaya Universitesi)
2- Doc.Dr .Burak Bilgehan OZPEK (TOBB ETU ,UI)
3- Yrd.Dr.Ebru COBAN OZTURUK (Cankaya Universitesi)
4- Prof. Dr. Mehmet YAZICI
Sosyal Bilimler Enstitut Muduru
سه‌رپه‌رشتیاری ماسته‌ر نامه‌
Yrd.Dr.Ebru COBAN OZTURUK (Cankaya Universitesi) "

ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ش  چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی له خووه گرتووبوو  كه‌ به‌وردی باسی هه‌ردوو سیستمی فیدرایزم و كونفیدرالیزم كردووه، پاشان به‌راوردێكی نێوان  هه‌ردوو شێوه سیستمه كه ی كرد، له‌گه‌ڵ باسێكی درێژی سیستمی سیاسی عیراق و لوبنان  له سه‌رده‌می دروستبوونی لوبنان و عیراقه‌وه‌ تائێستاو هه‌موو ئه‌و شێوه حوكمداری و ده‌سه‌ڵاته سیاسیانه‌ی تائێستا حوكمی هه ردوو وڵاتیان كردووه له‌گه‌ڵ ده‌ورو روڵی ولاتانی  گه‌وره ی دونیاو روڵی وڵاتانی هاوسێ و كێشه‌ی سیاسی كوردو كه‌وتنی رژێمی سه دام،  هه‌روه‌ك  رۆڵی ئه‌مریكا له دروستبونی عیراقی نوێ و ناكۆكیه‌كانی نێوان شیعه‌و سونه  له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ وردی خستبووه‌ڕوو.

 له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ خوێندكار به‌ دریژی باسی جیاوازی هه ردوو سیستمی عیراق و لوبنان كردبوو   له رووی مه‌زهه‌بی و تائیفی و قه‌ومییه، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی لێكچونه‌كانی هه‌ردوو سیستمه‌كه‌و  به‌درێژی باسی هه موو جانیبه‌كانی  كاریگه‌ری ناوخۆو  ده‌ره‌كی كردووه،  له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی  پوخته‌یه‌كی  ووردیش  ده رباره‌ی هه ردوو سیستمه‌كه‌و دوارۆژی لوبنان و سیستمی سیاسی عیراق و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ توشی عیراق بوونه‌ته‌وه.

توێژینه‌وه‌كه‌  كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنكی له خۆگرتوبوو پاش تاوتوێكردنی ماسته‌ر نامه‌كه‌،  به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بروانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌  زانكۆی جانكایه له‌ وڵاتی توركیا پێبه‌خشرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket