riklam

دووپشك منداڵێكی كوشت

کوردستان 11:56 AM - 2015-07-06
هه‌ناره‌ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان

هه‌ناره‌ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان

شه‌وی رابردوو 5-7-2015 له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌سارۆكانی شاری هه‌ولێر دوپشك به‌ منداڵكیه‌وه‌ داو به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: سه‌عات 1:30 ی شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌سارۆكانی شاری هه‌ولێر دووپشك به‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌ناوی (هه‌ناره‌)وه‌ دا.

ده‌شڵێت: دوای پێنج سه‌عات له‌ گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی ژه‌هراوی بوونی له‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket