riklam

نه‌خێره‌كه‌ی یۆنان نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

ئابوری 11:30 AM - 2015-07-06
نه‌خێره‌كه‌ی یۆنان نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

نه‌خێره‌كه‌ی یۆنان نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ دانیشتوانی یۆنان به‌ ده‌نگی نه‌خیر وه‌ڵامی راپرسییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان دایه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی یۆنان به‌ ده‌نگی نه‌خێر وه‌ڵامی راپرسییه‌كه‌یان دایه‌وه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دابه‌زی.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ نرخی نه‌وتی ئه‌مریكی نزیكه‌ی 2 دۆلار دابه‌زی و گه‌یشته‌ 55 دۆلار و 70 سه‌نت و نرخی نه‌وتی برنت 50 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 59 دۆلار و 80 سه‌نت.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی میهر



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket