riklam

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 10:23 AM - 2015-07-06
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان  پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-7-2015 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

دوێنێ وه‌فدێكی باڵای پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی كردو له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی ده‌ستورو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی پارتی پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی كرد.

عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیبه‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ كۆتایی ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و دواتر به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket