riklam

شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا رووده‌دات

کوردستان 10:22 AM - 2015-07-06
.

.

به‌پێی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ،  له‌سنوری نێوان گرێ سپی – توركیا شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و سوپای توركیا روویداوه‌. 

روانگه‌ی سوریی  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، له‌سنوری نێوان گرێ سپی- توركیا شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و سوپای توركیا روویداوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ویستویانه‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ناو قه‌زای گرێ سپی . 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیانی گیانی له‌هه‌ردوولادا هه‌یه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌زانراوه‌. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئیدریس نعسان جێگری ئه‌نجومه‌نی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی كۆبانێ هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ PUKmedia پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌ڵێ شه‌ڕ روویداوه‌و ته‌قه‌ له‌یه‌كتری كراوه‌ ، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانمان له‌ئیداره‌ی كانتۆنی كۆبانێ هیچ زیانێك له‌هه‌ردوولادا نه‌بووه‌ . 

 

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket