riklam

ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تورك له‌ رۆژئاوا ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 10:09 AM - 2015-07-06
.

.

داعش به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ دزه‌كردنه‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و له‌گوندی كارۆ له‌سنوری نێوان رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست ده‌ستگیركراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كانتۆنی عه‌فرین له‌وباره‌یه‌وه‌ به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی سه‌عات 11ی شه‌وی رابردوو 5-7-2015 ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ ناو گوندی كارۆ له‌سنوری نێوان رۆژئاواو باكوری كوردستان، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕڤانان له‌بۆسه‌یه‌كدا هه‌موو تیرۆرسته‌كانیان ده‌ستگیركردوه‌.

وتیشی: ژماره‌یان له‌سه‌رووی 10 تیرۆرسته‌وه‌یه‌و زۆرینه‌یان پێناسی رێگه‌پێدراوی توركیان پێیه‌و ژماره‌یه‌كیان هه‌ر به‌ڕه‌گه‌ز توركن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاواو دژه‌ تیرۆره‌وه‌  براون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی و هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان نه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket