riklam

ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ی یۆنان وازهێنانی وه‌زیری دارایی لێكه‌وته‌وه‌

جیهان 10:00 AM - 2015-07-06
ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ وازهێنانی وه‌زیری دارایی لێكه‌وته‌وه‌

ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ وازهێنانی وه‌زیری دارایی لێكه‌وته‌وه‌

چه‌ند سه‌عاتێك دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی یۆنان، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند له‌ پۆسته‌كه‌ی واز ده‌هێنێت.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 61% به‌شداربوانی راپرسییه‌كه‌ی یۆنان به‌ نه‌خێر ده‌نگیان دا، یانیس ڤارۆفاكیس وه‌زیری دارایی یۆنان رایگه‌یاند: ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.

هاوكات ئه‌لكسیس سیپراس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان وێڕای به‌رزنرخاندنی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی راپرسییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند وازهێنانی وه‌زیری دارایی به‌ هه‌نگاوێكی باش ده‌زانم و ده‌نگدانی هاووڵاتیانی به‌ هه‌نگاوێكی بوێرانه‌و له‌ پێناو دیموكراسی وه‌سف كرد.

جێی باسه‌ رۆژی رابردوو هاووڵاتیانی یۆنانی له‌ راپرسی وڵاته‌كه‌یان بۆ قبوڵكردن یا ره‌تكردنی قه‌رزی ده‌ره‌كی چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و زیاتر له‌ 61% به‌شداربووان به‌ نه‌خێر ده‌نگیان دا به‌م شێوه‌یه‌ یۆنان ئاماده‌ نییه‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی وه‌ربگرێت.


PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket