riklam

ئه‌ڵمانیا: یا براوه‌ ده‌بین یان هه‌موومان ده‌یدۆڕێنین

جیهان 09:54 AM - 2015-07-06
فرانك ئه‌شتاین مایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا

فرانك ئه‌شتاین مایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر وه‌فدی دانوستانكاری خۆرئاوایی و ئێران رێكبكه‌ون ئه‌وه‌ هه‌ردوولا براوه‌ن و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن سه‌ر نه‌گرێت ئه‌وه‌ هه‌ردوولا دۆڕاون.

فرانك ئه‌شتاین مایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی خۆرئاوایی و ئێران رایگه‌یاند: له‌ دانوستانه‌كاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك بابه‌ت ماون كه‌ ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ بوێری و ئیراده‌یه‌كی گشتی هه‌یه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن سه‌ربگرێت ئه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ده‌بێت و رێككه‌وتن یارمه‌تیده‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.

مایه‌ر وتیشی: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن به‌ سه‌ركه‌وتوویی سه‌ری گرت ئه‌وا هه‌موومان براوه‌ین و ئه‌گه‌ر سه‌ریشی نه‌گرت هه‌موومان دۆڕاوین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌وان له‌ دانوستانه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران نه‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌ك ئه‌تۆمی.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket