riklam

له‌سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانه‌وه‌ داعش تێكشكێندراو لاشه‌ی زیاتر له‌ 100 تیرۆرست له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتوون

کوردستان 09:40 AM - 2015-07-06
له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌

له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌

دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو 5-7-2015 تیرۆرستانی داعش له‌ باشوری كه‌ركوك له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و دوای شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له‌ سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانه‌وه‌ تێكشكێندراو لاشه‌ی زیاتر له‌ 100 تیرۆرست له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌جێمان.

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك له‌و باره‌یه‌وه‌ دواین زانیاری بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو رایگه‌یاند: سه‌عات 12:10 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش به‌ درێژای میحوه‌ره‌كانی باشوری كه‌ركوك و به‌ هێزێكی زۆرو پیلانێكی داڕێژراوه‌ وه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌دان  په‌لاماری سنوره‌كانی كه‌ركوكیاندا.

 فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری لیواكان له‌و شه‌ڕه‌دا كردو رونیكرده‌وه‌: له‌ گوندی حومه‌یریه‌ لیوای 106 دوژمنی تێكشكان، لیوای 2ی سكرتارییه‌ت له‌سه‌ر رێی ره‌شاد زۆر قاره‌مانانه‌ له‌ تیرۆرستان هاته‌ ده‌ست، لیوای 134 له‌ هه‌ردوو گوندی نه‌واتل و یه‌رموك گورزی كوشنده‌یان له‌ داعش وه‌شاند، هه‌روه‌ها لیوای 114 به‌و په‌ڕی هێزیه‌وه‌ به‌رگری كردو توانیان له‌ گوندی موجه‌مع شه‌هید چه‌ندین لاشه‌ به‌ تیرۆرستان جێبهێڵن.

راشیگه‌یاند:  له‌ هه‌ردوو گوندی موڕه‌ لیوای 1ی پێشمه‌رگه‌ به‌رگری بێ وێنه‌ی كرد، هاوكات به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70 به‌ هێزه‌كیه‌وه‌ به‌شداری شه‌ڕی و هێزه‌كانی پشتیوانی دوو به‌ چڕی دوژمنی ئاگر باران كرد، جگه‌ له‌به‌شداری لیوای تایبه‌تی كاك كۆسره‌ت و به‌رگۆی قاره‌مانانه‌ی كوڕانی دژه‌ تیرۆر، مه‌فره‌زه‌ تایبه‌تیه‌كانی میحوه‌رو هێزی تایبه‌تی ئاسۆ مامه‌ندو محه‌مه‌دی حاجی قادر به‌شداری گه‌وره‌یان كرد له‌ ئازادكردنی گوندی موڕه‌.

وتیشی به‌ سوپاشه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ به‌ بۆردومانه‌ چڕه‌كه‌یان و ژوری عه‌مه‌لیاتی هه‌ولێر راسته‌وخۆ به‌ده‌نگمانه‌وه‌ هاتن و به‌ فڕۆكه‌كانیان گورزی كوشنده‌یان له‌ دوژمن وه‌شاند.

ئاشكراشیكرد: سه‌عات 6:20 ده‌قیقه‌ به‌ به‌شداری ئه‌و هێزانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا گوندی موڕه‌ كه‌ كوتبووه‌ ده‌ست داعش بووه‌ گۆڕه‌پانی لاشه‌ی تیرۆرستان و زیاتر له‌ 100 تیرۆرست كوژران و خه‌ونی داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ گۆڕنا كه‌ به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی هێرشیان كردبوو، له‌و شه‌ڕه‌شدا سێ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان خوێنیان كرده‌ خه‌ڵاتی ئازادی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌یان.

له‌ كۆتایدا وه‌ستا ره‌سوڵ دڵنیای ته‌واوی به‌ خه‌ڵكی كوردستان دا كه‌ ئێستا سه‌رجه‌م سنوره‌كان له‌ ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان و له‌هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر پلانێكی هاوشێوه‌ی پیلانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket