ئێ ژنی كورد پاره‌ی زۆرتری ده‌وێت
بیروڕا 03:28 PM - 2015-07-05ئه‌مه‌ل جه‌لال
ئێ ژنی كورد پاره‌ی زۆرتری ده‌وێت
ئه‌مه‌ل جه‌لال
ژنی عه‌ره‌ب مه‌هێنن ناونیشانی وتارێكم بوو كه له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوبووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری زۆر بوو، به‌ڵام لێكدانه‌وه و ده‌ربڕینی جیاوازیشی به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌ڵبه‌ت من مه‌به‌ستم هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه بوو به كچان و كوڕانه‌وه كه هاوسه‌رگیری ژن و پیاوی عه‌ره‌ب نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌ی كه چوار ده‌ورمان ته‌نراوه به نه‌یار و دوژمنی دۆزه ره‌واكه‌مان. بۆیه هه‌ندێك له لێكدانه‌وه‌كان هاوڕابوون لهگهلمَا، به‌ڵام كه‌میش نه‌بوون ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی بیروڕاكه‌ی من بوون و تائاستی په‌رچه‌كرداری ئه‌وه‌ی بڵێ به‌ڵی ده‌یهێنم.
بۆیه دوای خوێندنه‌وه‌ی زۆری كۆمێنته‌كان و تێڕامان له‌و وشانه‌ی كوڕانی وڵاته‌كه‌م نووسیبویان كه دیاره من له به‌شی زۆری سه‌رنج و ده‌رده‌دڵه‌كانیان هاوخه‌م و هاوڕا بووم و تێده‌گه‌یشتم له خه‌مه‌كانیان، به‌ڵام له‌ناو ئه‌وانیشدا وه‌ڵامی به‌ڕێزێك زۆر سه‌رنجی راكێشام و له‌هه‌مانكاتدا زۆریش نیگه‌ران و توڕه‌ی كردم ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه نووسیبوی (پاره‌ی ژنی كوردمان نییه و ژنی عه‌ره‌بیش هه‌رزانه).
به‌داخه‌وه گه‌نجه‌كانمان هه‌ڵگری چه‌ندین گرفت و خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورین جگه له خه‌مه قوڵه‌كانی دنیای پیاوانی سیاسی كه جگه له كێشه و گرفت و نادادپه‌روه‌ری هیچ سودێكیان لێ نه‌بینیووه . له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته ئه‌و راستییه بڵیین كه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌زگا ره‌سمی و رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه كارده‌كه‌ن به ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك له مافه‌كانی و گه‌یاندنی كێشه و گرفته‌كانیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانراوه وردتر و زانستی‌تر له چاره‌سه‌ر و ئاراسته‌كردنی تاك به هه‌ردوو ره‌گه‌زییه‌وه هه‌نگاوبنێن و هوشیاری تاك بگهێیننه ئاستێك كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و فه‌لسه‌فییه‌كان له‌ئاستێكدا بێت كه باوه‌ڕی به‌وه هێنابێت كه خۆی چه‌قی ململانی و گۆڕانكارییه‌كانه و هه‌رگیز به‌بێ هه‌نگاونان بۆ گۆڕانكاری كه‌سیی له خۆیدا ناتوانرێت گۆڕان له بونیادی فكری و ره‌فتار له‌ناو كۆمه‌ڵ دروستبكات.
له‌كاتێكدا ئێمه‌ی ژنان هه‌موومان داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی و به‌شداریكردن ده‌كه‌ین له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا، به‌ڵام كچان و ژنانی كوردستانه‌كه‌م نه‌یتوانیوه به واقیعی خۆیان رزگار بكه‌ن له‌و كۆت و به‌ند و به‌ها دواكه‌وتوانه‌ی كه كردووینه كۆیله و پێوه‌ری پێوانه‌یین بۆ هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی له دروستكردنی خێزان. واته پێوه‌ری سه‌ره‌كی لایه‌نه مادی و رواڵهتییهكانه نه‌ك لایه‌نه رۆحی و بیروباوه‌ڕه‌كان و دنیابینینی هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ژیانی ئێستا و داهاتوویان بۆ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ریش هه‌مان شته .
بۆیه كوڕانی وڵاته‌كه‌م به نیگه‌رانییه‌وه پێمان ده‌ڵین ئێوه كچان و ژنانی كوردستان ته‌نیا بیر له پاره و ماڵ و خانوو و ... هتد ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رگیز لاوێك كه له سه‌ره‌تای ژیانی بێت ناتوانێت ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكات، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر كچان و ژنانی عه‌ره‌ب وه‌ك خۆیان ده‌ڵین به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م رازی ده‌بن كه به‌داخه‌وه ئه‌و شێوازه‌ش له پێناسه‌كردن و وێناكردنی ژنان جارێكی تر بێ رێزیی و سوكایه‌تییه به ژن جا له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت بۆ من مایه‌ی شه‌رمه، چونكه پێوه‌ره‌كان ته‌نیا مادییه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و هه‌رزانییه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ژنی یه‌كه‌م نییه، به‌ڵكو به‌داخه‌وه رۆژانه له دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌م و سێیه‌میش به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌نه ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر دادگاكانه‌وه و سه‌رئه‌نجام چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و نیشتمانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه بۆ تیگه‌یشتن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان و خێزانه‌كانمان پێویستیمان به شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه هۆشیاری تاك بكه‌ینه بنه‌مای پرۆژه و به‌رنامه‌كانی داهاتووی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. له‌ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و ئاراسته‌كردن و به‌خشینی زانیاری پێویست به ژیانی تاك و به‌رنامه‌ی پێویست له‌سه‌ر به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی خێزانی به‌خته‌وه‌ر و ته‌ندروست بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌مانه و گه‌لێك به‌رنامه و پلانی پێویست هه‌یه كه ده‌بێت وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ت لێی بڕوانرێت نه‌ك لاوه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت به خه‌مساردییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه به‌داخه‌وه هه‌موو بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتوورییه‌كان به‌لاوه نراوه و كۆمه‌ڵگا به سیاسی كراوه و هه‌موو به‌رنامه‌كان و دیالۆگه‌كان جگه له توندوتیژی و دابڕان هیچ فاكتێكی پۆزه‌تیفی نییه بۆ كۆمه‌ڵ به گشتی و تاك به تایبه‌تی. بۆیه ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه و بڕیاری لاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه ده‌ڵێن پاره‌ی ژنی كوردمان نییه و ژنی عه‌ره‌بیش هه‌رزانه.
بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌می وتاره‌كه كلیلی ئێره بكه: ژنی عه‌ره‌ب مه‌هێنن!
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24