riklam

عادل موراد: یه‌كێتی پاڵپشتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:15 PM - 2015-07-05
پشتگیری (ی.ن.ك) ی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌

پشتگیری (ی.ن.ك) ی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌

عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی ئیداره‌ی خۆ به‌رێوه‌بردن له‌ رۆژئاوای كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌ره‌وه‌ له‌ كانتۆنی جه‌زیره‌ و شێرزاد ئێزدی نوێنه‌ری ئیداره‌ی خۆ به‌رێوه‌بردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه‌ تاوتوێی گرنگترین پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان و رێگه‌ خۆشكردن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا.

له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پیرۆزبایی كرد له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ژنان به‌سه‌ر تیرۆرستاندا كه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆشی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستان ده‌ربڕی بۆ سه‌ر شاری كۆبانی كرا له‌ رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ی ئاشكرایی توركیاوه‌، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانیش خواست.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێتی ئاماده‌یه‌پاڵپشتی و پشتگیری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و شۆڕشه‌ و جه‌نگ دژی تیرۆرستان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی كه‌له‌سه‌ر هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستاندایه‌ .

عادل موراد ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و خۆ سه‌پاندنه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن و وڵاتانی ئیقلیمیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی گۆڕینی واقیعی سیاسی دیموكراسی له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ رێگه‌ی پاڵپشتی یان هاوكاری تیرۆریستان و رێگرتن له‌ گه‌یشتنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان داواشی كرد كه‌ وڵاتان هاوسۆزی و ئاوردانه‌وه‌یه‌كی گشتییان هه‌بێت له‌ كێشه‌ی كورددا بۆ پێناسه‌ كردنی باوه‌ڕو ئامانجه‌ ره‌واكانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان .

ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌بردن له‌لای خۆییانه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی. ن. ك) به‌رامبه‌ر به‌ شۆرشی رۆژئاوای كوردستان به‌رز نرخاند راشیانگه‌یاند كه‌ شانازی ده‌كه‌ن به‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆ به‌رێوه‌بردن له‌ جیهاندا كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانیدایه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ وه‌فا و پاڵپشتی و پشتگیری به‌رده‌وامیان بۆ شۆرش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئاماژه‌ پێكرد.

 عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ كانتۆنی جه‌زیره‌ ئاماژه‌یكرد كه‌ ئه‌و شۆڕشه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ و به‌ ئیراده‌ی گه‌نجه‌كان سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی تۆمار كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی و سه‌ربازی، وتیشی كه‌ گه‌نجان و شه‌هیدان له‌ رۆژئاوا و باشوری كوردستان مێژووی نوێی كورد به‌ خوێنی خۆیان ده‌نوسنه‌وه‌.

عومه‌ر وتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌ هه‌موو وره‌ به‌رزییه‌ك و ئازایه‌یتیه‌كه‌وه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن به‌رامبه‌ر تیرۆریستان و هه‌وڵی دابه‌شبوونی سوریا ناده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ نموونه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌بردن له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگرێت وه‌كو نموونه‌یه‌ك بۆ ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ سوریا.

 روونیشكرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی خۆ به‌رێوه‌بردن كراوه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان به‌ ئاڕاسته‌ بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵوگۆركراو ناساندنی نموونه‌ی دیموكراسیه‌ت و پاراستنی مافه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل له‌ رۆژئاوای كوردستان .

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket