riklam

به‌ردی بناغه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا دانرا

کوردستان 10:09 PM - 2015-07-02
به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بینای به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له‌چه‌مچه‌ماڵ دانرا

به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بینای به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له‌چه‌مچه‌ماڵ دانرا

ئه‌مڕۆ 2-7-2015 له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی حزبی و حكومی، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بینای به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دانرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵمان كرد تاوه‌كو به‌ردی بناغه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دابنێین، به‌سوپاسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خێزخواز سالار فه‌قێ محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، ده‌ستخۆشیمان لێكردن بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر كه‌ پێشتر ئه‌نجامدراون، وه‌ك كردنه‌وه‌ی به‌شی خوده‌ج و هۆڵێكی نه‌شته‌رگه‌ری هیوادارین نموونه‌یان زۆر بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket