riklam

هاوپه‌یمانان بنكه‌و باره‌گاكانی داعش وێران ده‌كه‌ن

جیهان 08:01 PM - 2015-07-02
.

.

سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 2/7/2015 رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 28 هێرشی ئاسمانیان كردۆته‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ سوریاو عیراق.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكادا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ه‌ تێیدا هاتووه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ئاكامی بۆردومانه‌كانیان له‌عیراق 8 ئامانجی تیرۆرستانیان پێكاوه‌ له‌ مه‌خمورو شه‌نگال و موسڵ و فه‌لوجه‌و حه‌دیسه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی وێرانكردنی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش به‌ ته‌واوی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانه‌كانیان له‌ سوریا له‌ نزیك گرێ سپی و كۆبانێ بووه‌، له‌ 6 هێرشی ئاسمانیدا چه‌ندین بنكه‌و باره‌گای تیرۆرستان وێرانكراوه‌.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket