له‌خۆشگوزه‌رانی و هه‌لی كاركردن و پێگه‌یاندنی خێزان كه‌نه‌دا بێ وێنه‌یه
تاراوگە 07:32 PM - 2015-07-02ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌مێژووی وڵاتی كه‌نه‌دا رۆژی 1ی ته‌مووز به‌ڕۆژی سه‌روه‌ری وڵات ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا كه پشووی ره‌سمییه له‌سه‌رانسه‌ری شار‌و هه‌رێمه‌كانی كه‌نه‌دا ئاهه‌نگ به‌وبۆنه‌یه‌وه سازده‌كرێت و هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا به‌هه‌موو نه‌ته‌وه جیاجیاكانه‌وه شانازی به‌م بۆنه گرنگه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن و ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان به‌ئاڵای وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕازێننه‌وه.
رۆژی 1ی ته‌مووز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یادی تێپه‌ڕبوونی 148 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م پرۆژه‌یاسای كه‌نه‌دا كه له‌ساڵی 1867 راگه‌یه‌نرا، به‌پێی ئه‌و یاساییه چوار هه‌رێم كه بریتیبوون له ئۆنتاریۆو نۆڤاسكۆشیاو كویبیك و نیوبرونزوێك له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات یه‌كیانگرته‌وه، پاشان شه‌ش هه‌رێمه‌كه‌ی تریش چوونه پاڵی و ئێستا وڵاتی كه‌نه‌دا له ده هه‌رێمی یه‌كگرتوو پێكدێت، به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵی هونه‌ری و وه‌رزشی له‌كه‌نه‌داو باڵیۆزخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه رۆژی 1-7-2015 له‌ئۆتاوای پایته‌خت له‌ژێر كه‌شوهه‌وای باراندا له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 148 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كگرتن، ئاهه‌نگێكی رازاوه به‌ئاماده‌بوونی دێڤد جۆنسون فه‌رمانداری گشتی و نوێنه‌ری شاژنی به‌ریتانیاو ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌داو كاربه‌ده‌ستانی حكومی و حزبی و سه‌ربازه دێرینه‌كان و باڵیۆزی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی به‌نمایشی جلوبه‌رگی كولتووری و هه‌ڵگری ئاڵای كه‌نه‌دا له‌ژێر كه‌شوهه‌وای باراندا ئاماده‌یبوون، ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌م بۆنه‌وه له‌وتارێكدا سڵاوی ئاڕاسته‌ی هێزی سه‌ربازی كه‌نه‌دا كرد‌و وتی: له‌مكاته‌دا كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا له‌عیراق شه‌ڕی دژه‌تیرۆر ده‌كه‌ن.
هارپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌بنكه‌ی سه‌ربازی كوێت گورزی كوشنده له‌مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ده‌وه‌شێنن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند: له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، وڵاتی كه‌نه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت له‌پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ حكومه‌تی به‌غداو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باكووری عیراق.
سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له‌دوابه‌شی وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد، له‌مێژوودا له‌بواری دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی ژیان و هه‌لی كاركردن و پێگه‌یاندنی خێزان وڵاته‌كه‌مان بێ وێنه‌یه له‌جیهان.
تیپی مۆسیقا میللـییه‌كان به سروود‌و گۆرانی نیشتمانی به‌شداریان تێدا كرد، هاوكات له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هێزه‌كانی تۆپخانه به‌ته‌قاندنی تۆپ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش له‌نمایشی ئاسمانی به‌رده‌وامبوون.
هه‌روه‌ها دێڤید جۆنسون فه‌رمانداری گشتی كه‌نه‌دا به‌وبۆنه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
له‌شاری تورونتۆش به‌ئاماده‌بوونی كاتلین واین سه‌رۆكی حكومه‌تی ئۆنتاریو و جۆن تیری پارێزگاری تورونتو و په‌رله‌مانتاران و كونسوڵگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ژماره‌كه‌ی زۆری هاووڵاتیان، ئاهه‌نگ و رێپێوان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئۆنتاریو به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ئاهه‌نگه‌دا تیپی میللـی نه‌ته‌وه‌كانی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ریان پێشكه‌شكرد.
جێی ئاماژه‌یه، شاژنی به‌ریتانیا ئێستاش پاشای شه‌ره‌فمه‌ندی وڵاتی كه‌نه‌دایه‌و نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی وه‌كو فه‌رمانداری گشتی له‌م وڵاته هه‌یه، خولی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری شاژن ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌گه‌وره‌ترین پۆست له‌وڵات ده‌ژمێردرێت. له‌ساڵی 2002 له‌ئاكامی راپرسییه‌كدا 41%ی هاووڵاتیان ده‌نگیان بۆ لابردنی سیستمی پاشایه‌تی دا. به‌ڵام هه‌ركاتێك رێژه‌ی ده‌نگده‌ران گه‌یشته 50%، ئه‌وكات په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا بڕیار له‌سه‌ر لابردنی سیستمی پاشایه‌تی ده‌دات و سه‌رۆك بۆ وڵات هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتیانی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوێبك زیاتر دڵخۆشكه‌رن بۆ لابردنی رژێمی پاشایه‌تی ده‌ده‌ن.
PUKmedia عوسمان عه‌لی - كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19