riklam

سامانە سروشتیەكان:بەشێوەی سەربەخۆ زیاتر لە12 ملیۆن بەرمیل نەوتمان فرۆشتوە

کوردستان 06:02 PM - 2015-07-02
چوار ملیۆن و 493 هەزارو 334 بەرمیلی رادەستی سۆمۆ كردوە

چوار ملیۆن و 493 هەزارو 334 بەرمیلی رادەستی سۆمۆ كردوە

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت مانگی رابردوو زیاتر لە 12 ملۆن بەرمیل نەوتیان بەشێوەی سەربەخۆ فرۆشتوەو بڕێكیشیان رادەستی سۆمۆ كردوە.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، مانگی حوزەیرانی رابردو حكومەتی هەرێمی كوردستان 17 ملیۆن و 130 هەزارو 639 بەرمیل نەوتی بەتێكڕای 571 هەزارو 21 بەرمیلی رۆژانە لەڕێی هێڵی بۆری كوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهان كردووە لەتوركیا.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، راشیگەیاندوە: لەو كۆی ئەو نەوتەی هەناردەكرازە، لەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بڕی بە 12 ملیۆن و 740 هەزارو 711 بەرمیل  واتە بە تێكڕای 424 هەزارو 690 بەرمیل هەناردە كراوە، لەكاتێكدا كێڵگەكانی كۆمپانیای نەوتی باكور بڕی  چوار ملیۆن و 389 هەزارو  928  بەرمیل  واتە بەتێكڕای رۆژانە 146 هەزارو 331 بەرمیل هەناردە كراوە.

رونیشكردوەتەوە كە لەمانگی حوزەیراندا حكومەتی هەرێم بڕی چوار ملیۆن و 493 هەزارو 334 بەرمیل كە تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە دەكاتە 149 هەزارو 778 بەرمیل لەبەندەری جیهان رادەستی سۆمۆ كردوە.

سامانە سروشیەكانی هەرێم لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت: لەمانگی حوزەیراندا، حكومەتی هەرێم ناچار بووە فرۆشی سەربەخۆی نەوت زیاد بكات بەهۆی ئەو بڕە قەرزانەوە كە بەهۆی بڕینی بودجەی ساڵی 2014ەوە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دروستبوون،  بەهۆی پێویستی دانەوەی ئەو قەرزانەی كە لە  2014دا كەڵەكە بوون لە ئەنجامی وەرگرتنی پارەی پێشوەخت لەفرۆشتنی نەوت ئەو فرۆشتنەی كە لەڕووی داراییەوە هاوكار بوو بۆ هەرێمی كوردستان لەكاتێكی هەستیاردا لەڕووی ئەمنی و سەقامگیریەوە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket