riklam

هه‌رزان بازاڕی فه‌لوجه‌ بۆ ژنانی سوری ده‌كرێته‌وه‌

ژنان‌ 05:44 PM - 2015-07-02
.

.

وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی رایگه‌یاند تیرۆرستانی داعش له‌كارێكی قێزه‌ونی تریاندا 100 ژنی سوری له‌شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار فرۆشت.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، تیرۆرستانی داعش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2/7/2015 ده‌ستیانكرد به‌فرۆشتنی 100 ژنی به‌ره‌گه‌ز سوری له‌شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ر به‌عیراق.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌ی حه‌ی عه‌سكه‌ری سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌ هه‌ستان به‌كوشتنی منداڵێكی 7 ساڵان و باوكی له‌گه‌ڵ دوو گه‌نجى تر دوای ده‌ركردنی حوكمی كوستن به‌ده‌سترێژی گوللـه‌ بۆیان. له‌هه‌مانكاتدا تیرۆرستان له‌ناوچه‌ی حه‌ی مه‌زكور دوو گه‌نجیان له‌سێداره‌داو دوو ژنیشیان بێشه‌روشوێن كرد كه‌ به‌نیازبوون پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ن.

به‌یاننامه‌كه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، تیرۆرستان له‌شاری فه‌لوجه‌ بازاڕێكیان كردۆته‌وه‌ بۆ كرین و فرۆشتنی ئه‌و 100 ژنه‌ به‌ره‌گه‌ز سوریانه‌ی كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، بازاڕه‌كه‌ له‌دوای بانگی ئێواره‌و دوای رۆژو شكاندن ده‌كرێته‌وه‌و تێیدا ژنان به‌نرخی جیاواز ده‌فرۆشرێن له‌نێوان 500 بۆ 2000 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ به‌هانه‌ی به‌كارهێنانیان بۆ جیهادی نیكاح.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket