riklam

توركیا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی قەدەغە دەكات

جیهان 05:33 PM - 2015-07-02
لەسەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێ دەكرێت

لەسەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێ دەكرێت

توركیا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لەناوەندەكانی خوێندندا لەخوێندكاران قەدەغەكرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵای توركیا بڕیاریدا لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەناوەندەكانی خوێندنی ناوەندی ئەو وڵاتە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی قەدەغە بكرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە كە بەكارهێنانی تۆڕەكان لەو ناوەندانە پێچەوانەی ئاداب و بنەما نیشتمانیەكانە.

بەپێی بڕیارەكەش كە دەبێت لەسەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێبكرێت، بەڵام میدیاكانی توركیا باسیان لەوەكردوە كە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەتەواوی ناوەندەكانی خوێندنی ناوەندیدا جێبەجێدەكرێت و لەناوەندەكانی خوێندندا رێگە بەخوێندكارانی ناوەندی نادرێت تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تویتەرو فەیسبوك بەكاربهێنن، بەڵكو تەنها لەبارێكدا دەتوانن ئەگەر مامۆستاكانیان رەزامەنیان پێبدەن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket