riklam

گه‌رمترین شاری كوردستان به‌ره‌و دۆخی نائاسایی ده‌چێت

کوردستان 05:27 PM - 2015-07-02
.

.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی رووی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌،به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ئاشكراكراوه‌، شاری كه‌لار  گه‌رمترین شاری كوردستانه‌ و پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی 48 پله‌یه‌ وشاره‌زایانیش پێیانوایه‌ ئه‌و پله‌یه‌ ئاسایی نیه‌ .

هه‌ر له‌و نه‌خشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی كه‌ركوك ، خانه‌قین ، خورماتوو به‌ 46 پله‌ له‌دوای شاری كه‌لار گه‌رمترین شاره‌كانی كوردستانن. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia كه‌له‌چه‌ند شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیه‌وه‌ له‌ شاری كفری وه‌رگیراوه‌، پله‌ی گه‌رمای ئه‌و شاره‌ به‌ره‌و 50 پله‌ ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی  ئه‌و پله‌یه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

گه‌رمیان عه‌لی شاره‌زایی جوگرافیای كه‌شوهه‌وا له‌سنوری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان سروشتیان وایه‌ و پله‌ی گه‌رمیان تێدا به‌رزه‌ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویداوه‌ مه‌ترسیداره‌و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوی ده‌زگا ته‌ندروستی و فریاگوزاریه‌كان ، بۆ روونه‌دانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket