riklam

یه‌كینه‌كان به‌رده‌وامن له‌داعش كوشتن

کوردستان 04:04 PM - 2015-07-02
.

.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ژنان ئه‌مڕۆ 2/7/2015 رایانگه‌یاند له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانیان توانیویانه‌ چه‌ندین گوند و رێگه‌ی ستراتیجی و گرنگ له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگار بكه‌ن و دووپاتییان كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌كانیان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
 
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ یه‌كینه‌كان رایانگه‌یاند: هێزه‌كانمان توانیویانه‌ ناوچه‌كانی ته‌ل مراوح و موخرافین له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگار بكه‌ن و له‌و هێرشانه‌یاندا 14 تیرۆرستی داعش كوژراوه‌و 9 چه‌كداری تریش برینداربوون و یه‌كینه‌كان توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی قورس و سوكدا.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، پرۆرسه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌بووه‌ له‌ناوچه‌ی سۆفی و تێیدا 2 تیرۆرستی داعش كوژراون به‌ده‌ستی یه‌كینه‌كان، هه‌روه‌ك گوندی موشیرفه‌ له‌نێوان گرێ سپی و كۆبانێ و ره‌قه‌ ئازادكراوه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌شوێنه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت.

ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ژنان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان حه‌سه‌كه‌ و شه‌داده‌ رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه‌و توانیویانه‌ شكست به‌تیرۆرستان بهێنن و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بكوژن كه‌ ژماره‌یان نه‌زانراوه‌

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket