پێشمه‌رگه زیاتر له 14 هه‌زار داعشی كوشتووه
کوردستان 02:42 PM - 2015-07-02مه‌ترسی داعش ماوه، به‌ڵام دوورخراوه‌ته‌وه،
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت مه‌ترسی داعش ماوه، به‌ڵام دوورخراوه‌ته‌وه، راشیده‌گه‌یه‌نێت داوای چه‌كی قورس‌تر و ته‌قه‌مه‌نی زیاتریان له هاوپه‌یمانان كردووه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ده‌ڵێت، مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دوورخراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پێشمه‌رگه رۆژانه هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش تێكده‌شكێنێت.
ده‌شڵێت، پاش ئه‌وه‌ی توانیمان زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئازاد بكه‌ین، ئێستا هێزی پێشمه‌رگه به‌رگرییان لێده‌كات، رۆژانه ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌كدارانی داعش په‌لامار بده‌ن و لێره و له‌وێ هێز كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هێرشه ئاسمانییه‌كانیان توانراوه هه‌وڵه‌كانی داعش پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و له‌و شوێنانه‌ی داعش ویستبێتی په‌لامار بدات، پێشمه‌رگه زۆر به باشی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و هێرشه‌كانی تێكشاندوون، به‌تایبه‌ت له شنگال كه زۆربه‌ی كاته‌كان شه‌ڕ هه‌یه هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ش.
له‌باره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی هه‌شتی ساڵی پار هێڵێكی به‌رگرییمان دروستكرد له‌دوای هێرشه‌كانی داعش ئیتر ئێمه كه‌وتینه داڕشتنی نه‌خشه‌ی په‌لاماردان و هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش و توانرا 95 له‌سه‌دی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنرێت، ئێستا له‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێییه توانراوه سه‌نگه‌ری باش دروستبكرێت و ئاماده‌كاریی باش هه‌یه و هێزی پێشمه‌رگه به‌رگریی له‌و شوێنانه و هه‌ر شوێنێكمان ویستبێتی ئازادی بكه‌ین، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به باشی ئه‌وه بكات و داعش له‌هه‌وڵی هێرش و په‌لامارداندان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بوون و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی زۆر به‌باشی به‌رگری بكات.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ئه‌و پێنج له‌سه‌ده‌ی وه‌كو به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن، سنووری باشووری كوردستانه و هێشتا له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه نییه، مسته‌فا سه‌ید قادر وتی: مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌و خاكه‌مان كه پێشتر كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له ده‌ستیان ده‌رهێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌و پێنج له‌سه‌ده به زۆرینه له‌پارێزگای نه‌ینه‌وایه له سنووری نێوان هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و دهۆك، ئه‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه و هێشتا رزگارنه‌كراون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ره‌نگه تا موسڵ ئازاد نه‌كرێت نه‌توانرێت به باشی به‌رگرییان لێبكرێت یان به‌لانی كه‌م ئاوه‌دانبكرێنه‌وه، بۆیه رزگاركردنی ئه‌و شوێنانه‌مان بۆ كاتێكی دیاریكراو دواخراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌شی ده‌كرێت كه گوایه رزگاركردنی شنگال به رزگاركردنی موسڵ به‌ستراوه‌ته‌وه، روونیكرده‌وه، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه باسمانكرد، ده‌مانه‌وێت كاتێك شنگال رزگاربكرێت بتوانین پارێزگاری لێبكه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی خۆی، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بزانین پڕۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ چی به‌سه‌ر دێت ده‌نا له‌به‌رنامه‌دایه شنگالیش رزگاربكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵیشه‌وه وتی "كۆمیته‌یه‌ك له‌نێوان هاوپه‌یمانان و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و دانانی پلانێكن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین به باشی دیراسه‌ی دۆخه‌كه بكرێت و هه‌ر پلانێك دابنرێت وا بكه‌ین به باشی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بهێنێت، تا ئێستا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ن.
وتیشی: له‌پلانه‌كه رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه به‌شێك ده‌بێت له رزگاركردنی موسڵ و پلانه‌كه ده‌ریده‌خات به‌شداریی پێشمه‌رگه چۆن و تا چی ئاستێك ده‌بێت.
مسته‌فا سه‌ید قادر له‌درێژه‌ی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان رۆڵی كاریگه‌ریی هه‌یه و ته‌واوكه‌ری هێرشی زه‌مینی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و هێرشانه رۆڵێكی باشیان بینیوه و په‌یوه‌ندیی باش له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه، تا ئێستا هه‌ڵه‌یه‌كیش نه‌بووه چی له‌رووی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه یان چی هاووڵاتییان بێت.
له‌باره‌ی یارمه‌تیدانیشمانه‌وه له‌رووی چه‌ك و ته‌قه‌منییه‌وه وتی: یارمه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام پێویستمان به‌زیاتره، بۆیه داوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر و باشترمان كردووه، پێویستمان به چه‌كی قورس‌تر و ته‌قه‌مه‌نی باشتر هه‌یه.
هه‌رچی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شن كه له‌وه‌تی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان كه له‌هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شاری شنگال ده‌ستیپێكرد له سێی ئابی ساڵی 2014 شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌شی بریندار بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له شه‌ڕی داعش شه‌هیدبوون گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 212 شه‌هید، هه‌روه‌ها برینداره‌كانیشمان له حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه نزیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه و هاوپه‌یمانان داعش زیاتر له 14 هه‌زار كه‌سیان له‌شه‌ڕه‌كاندا لێكوژراوه چی به‌هێرشی ئاسمانی بێت یان به هێرشی پێشمه‌رگه بێت.
ئاشكراشیكرد: ژماره‌یه‌كی زۆرمان له‌و پێشمه‌رگانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ناردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه زیاتر له 400 پێشمه‌رگه ده‌بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌و قسانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه هیچ هێزێك له كوردستان هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت، وتیشی: ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاسایشی ناوخۆیه كه له‌ژێر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دان، به دووریشی زانی رزگاركردنی شنگال په‌یوه‌ست بێت به بوونی هێزی دیكه كه رێگرن له‌رزگاركردنی.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ هیچ داواكارییه‌كی دیكه‌یان لێنه‌كراوه بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، وتیشی: ئه‌گه‌ر داوایه‌كی واش هه‌بێت كاتی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18