كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئه‌نجامدرا
عیراق 01:11 PM - 2015-07-02له‌كۆشكی سه‌لام هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 1/7/2015 له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا به ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆمار، فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عبادی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌لیم ئه‌لجبووری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زا، مه‌دحه‌ت ئه‌لمه‌حمود و نوری كامیل مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجه‌یفی، جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ها ئه‌عره‌جیی و ساڵح موتله‌گ و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، شێخ هومام حه‌مودیی و ئارام شێخ محه‌مه‌د كۆبونه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه به‌ڕێوه چوو .
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گۆڕانكارییه سیاسیی و ئه‌منییه‌كان له هه‌موو گۆشه نیگاكانه‌وه خرانه روو ، پلانه‌كانی حكومه‌تیش تاوتوێكران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتنی وڵات كه به تێكشكاندنی تاقمی داعشی تیرۆرست و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌بووه‌كان بۆ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان و ئاواده‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو عیراق شان به‌شانی به ئاكام گه‌یاندنی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی راسته‌قینه‌و سه‌رتاسه‌ریی نزیك و پاراستن و گه‌شه پێدانی سیستمی فیدراڵیی و دیموكراسیی له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیبه نیشتمانیی و قانونییه ده‌ستورییه‌كان.
كۆبونه‌وه‌كه ستایشی قوربانیدانی هێزه چه‌كداره‌كانمانی كرد له‌سوپا پۆلیسی فیدراڵیی و هێزی هه‌واییمان و هێزه‌كانیحه‌شدی شه‌عبیی و پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی عه‌شایره‌كان و ده‌ستخۆشیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌شی لێ‌كردن له رزگاركردنی سه‌نته‌ری شاری بێجی باكوری سه‌لاحه‌ددین و رزگاركردنی ناحیه‌ی جبه له‌خۆراوای رومادی و گورز سره‌واندن له تیرۆرسته‌كان له چه‌ندین ناوچه كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه سه‌رباری هه‌وڵه چڕوپڕه‌كانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی خانوبه‌ره و بینا حكومییه‌كان و رێگا بانه‌كان له بۆمبه چێنراوه‌كان و ته‌ڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان پێویستیی په‌ره‌پێدانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه و پشتیوانكردنیانی دووپاتكرده‌وه كه به یه‌ك هه‌ڵوێستیی سیاسیی و یه‌ك ده‌نگیی ئیعلامیی و كاری هاوبه‌ش دێته دی، هاوكات ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامبونی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌سه‌ربازیی و ئه‌منیی و هه‌وڵگرییه‌كانی و خێراكردن له‌دانانی هه‌یكه‌لی سه‌ربازیی و مه‌شقپێكردن و چه‌كداركردنی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ناوچه داگیركراوه‌كان به‌تایبه‌ت رۆڵه‌كانی پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین و نه‌ینه‌وا .
كۆبوونه‌وه‌كه خۆشحاڵی نیشان دابه‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌بوه‌كان بۆ تكریت و ناوچه‌كانی تری سه‌لاحه‌ددین و پشتێنه‌ی به‌غدا و ئاسانكاریی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆیان .
ده‌رباره‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی سه‌رتاسه‌ریی سی ده‌سه‌ڵاته‌كه بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌ك پێكبێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌دیهێنانی ئاشتبونه‌وه‌كه‌و ئاماده‌كردنی كارنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌راسپارده‌كانی خۆی تا پێشكه‌ش به كۆبونه‌وه‌ی ئاینده‌ی بكات.
كۆبونه‌ه‌كه دووباره له‌سه‌ر گرنگیی یارمه‌تیدانی ئاواره بوه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و گرنگیی یارمه‌تیدانیانی دوپاتكرده‌وه كه هه‌نگاو بنرێت بۆ بایه‌خدان به‌ده‌سته‌به‌ر كردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان ،ئه‌وه‌یشی به هه‌ند وه‌رگرت كه ده‌بێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی پێشكه‌شكردنی بڕی كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانیش زیاتر بكات بۆ عێراق و هوكاریش بێت له دانانی پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئاواره بوه‌كان بۆ گونده ئازادكراوه‌كانیان تا به‌شدارییی بكه‌ن له باشكردنی بارودۆخی ئه‌منیی ئه‌وناوچانه‌دا.له‌وباره‌یه‌شه‌وه رێككه‌وتن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا هه‌ندێك ناوچه‌ی ئارام دیاریی بكه‌ن له هه‌ردوو پارێزگای (دیاله و سه‌لاحه‌ددین )وه‌ك رێوشوێنێك بۆ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئاواره بوه‌كان و نیشته‌جێكردنیان ئه‌وش به‌شداریی و فاكته‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان لا دروست بكات بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كه مه‌به‌ستێتی ئاواره‌كان بچنه‌وه شوێنی خۆیان.
ده‌رباره‌ی په‌لاماره تیرۆرسته‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌دیفاع له كوه‌یت و تونس و فره‌نسا و میسر، كۆبونه‌وه‌كه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئه‌و ده‌ست درێژیانه و به‌رپرسیارانی په‌لاماره‌كانی ئیدانه‌كرد، دوپاتیشیكرده‌وه مه‌ترسیی تێرۆر هه‌ڕه‌شه له هه‌موو كۆمه‌لًَه‌كانی مه‌ده‌نیی ده‌كات ئه‌وه‌ش په‌ره‌پێدانی پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی له هه‌ر كات زیاتر پێویست ده‌كات كه له‌عیراقی بكه‌ن له‌جه‌نگه‌كه‌ی دژی تیرۆر و یارمه‌تیدانی ئاواره بوه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پێویستی په‌له‌كردن له ده‌ركردنی قانون و گرتنه به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌په‌ره‌پێدان وجێگیر كردنی یه‌ك ریزیی كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كان و سود وه‌رگرتن له گه‌نجان دوپاتكرایه‌وه له پێشه‌وه‌یان ئه‌و قانونانه‌ی كه كه بناغه دانه‌ری سه‌رخستنی ئاشتبونه‌ویه گشتیی راسته‌قینه و سه‌رتاسه‌ریین ،هاوكاتیش دیالۆگ و گفتوگۆی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌رده‌وامبێت كه ببێته مایه‌ی گه‌شه پێدانی په‌یوه‌ندیی و لێكتێگه‌یشتنه‌كان و هاریكاریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه چونی داوا هاوبه‌شه‌كان .
كۆبونه‌وه‌كه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی راشكاوانه و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی بنیاتنه‌رانه به‌ڕێوه‌چوو بۆ گه‌ڵاڵه كردنی روانین و بۆچونه‌كان، بڕیاریش درا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆببنه‌وه بۆ به‌دواداچونی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌ون و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامبن له‌ئاست مه‌سه‌له هه‌نوكه‌ییه‌كاندا.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18