riklam

به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتیيه‌ك ده‌یان هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا

جیهان 12:59 PM - 2015-07-02
 به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌رياوه‌ كه‌شتیه‌ك له‌ وڵاتی فلیپین هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌

به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌رياوه‌ كه‌شتیه‌ك له‌ وڵاتی فلیپین هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌

به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتیه‌ك له‌ وڵاتی فلیپین زیاتر له‌ 36 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كی تر بێسه‌روشوێنن.

ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس له‌زاری به‌رپرسانی گاردی ده‌ریایی فلیپینه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: به‌هۆی شه‌پۆلی ده‌رياوه‌ كه‌شتیه‌ك به‌ زیاتر له‌ 200 سه‌رنشینه‌وه‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و 36 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 19ی تریش بێسه‌روشوێنن.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: 118 كه‌سی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی گاردی ده‌ریاییه‌وه‌ رزگاركراون و ساڵانه‌ چه‌ندین جۆر ئه‌و رووداوانه‌ رووده‌دات و سه‌دان هاووڵاتی بێسه‌روشوێن ده‌بن.

PUKmedia  وه‌رگێڕان / ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket