له رۆژی نیشتمانیدا كه‌نه‌دا پشتیوانی بۆ پێشمه‌رگه دووپاتده‌كاته‌وه
جیهان 12:46 PM - 2015-07-02یادی تێپه‌ڕبوونی 148 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م پرۆژه یاسای كه‌نه‌دا
له مێژووی وڵاتی كه‌نه‌دا رۆژی 1ی ته‌مووز به رۆژی سه‌روه‌ری وڵات ده‌ژمێردرێت، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا كه پشووی ره‌سمییه له سه‌رانسه‌ری شار‌و هه‌رێمه‌كانی كه‌نه‌دا ئاهه‌نگ به‌و بۆنه‌وه ساز ده‌كرێت و هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا به هه‌موو نه‌ته‌وه جیا جیاكانه‌وه شانازی به‌م بۆنه گرنگه‌یان ده‌كه‌ن و ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان به ئاڵای وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕازێننه‌وه.
رۆژی 1ی ته‌مووز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یادی تێپه‌ڕبوونی 148 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م پرۆژه یاسای كه‌نه‌دا كه له ساڵی 1867 راگه‌یه‌ندرا.
به‌پێ ئه‌و یاساییه چوار هه‌رێم كه بریتی بوون له ئۆنتاریۆو نۆڤاسكۆشیا و كویبیك و نیوبرونزوێك له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات یه‌كیان گرته‌وه، پاشان شه‌ش هه‌رێمه‌كه‌ی دیكه‌ش چوونه پاڵی و ئێستا وڵاتی كه‌نه‌دا له 10 هه‌رێمی یه‌كگرتوو پێك دێت، به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵی هونه‌ری و وه‌رزشی له كه‌نه‌دا و باڵیۆزخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌م بۆنه‌وه رۆژی 1-7-2015 له ئۆتاوای پایته‌خت له ژێر كه‌ش و هه‌وای باراندا له به‌رده‌م گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 148 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كگرتن ئاهه‌نگێكی رازاوه به ئاماده‌بوونی دێڤد جۆنسون فه‌رمانداری گشتی و نوێنه‌ری شاژنی به‌ریتانیاو ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌داو كاربه‌ده‌ستانی حكومی و حزبی و سه‌ربازه دێرینه‌كان و باڵیۆزی وڵاتانی ده‌ره‌وه له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی به نمایشی جلوبه‌رگی كولتووری و هه‌ڵگری ئاڵای كه‌نه‌دا له ژێر كه‌ش و هه‌وای باراندا ئاماده‌بوون.
ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌م بۆنه‌وه له وتارێكدا سڵاوی ئاڕاسته‌ی هێزی سه‌ربازی كه‌نه‌دا كرد‌و وتی: له‌م كاته‌دا كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین هێزه‌كانمان بۆپاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی كه‌نه‌دا له عیراق شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كه‌ن.
هارپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی كه‌نه‌دا له بنكه‌ی سه‌ربازی كوه‌یت گورزی كوشنده له مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی به ناو ئیسلامی داعش ده‌وه‌شێنن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا راشیگه‌یاند: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، وڵاتی كه‌نه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ حكومه‌تی به‌غداو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكووری عیراق.
سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له دوا به‌شی وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی هاولۆاتیانی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد كه له مێژوودا له بواری دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی ژیان و هه‌لی كاركردن و پێگه‌یاندنی خێزان وڵاته‌كه‌مان بێ وێنه‌یه له جیهان.
تیپی مۆسیقا میللییه‌كان به سروود‌و گۆرانی نیشتمانی به‌شدارییان تێدا كرد هاوكات له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هێزه‌كانی تۆپخانه به ته‌قاندنی تۆپ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش له نمایشی ئاسمانی به‌رده‌وام بوون.
هه‌روه‌ها دێڤید جۆنسون فه‌رمانداری گشتی كه‌نه‌دا به‌و بۆنه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له‌شاری تورونتۆش به ئاماده‌بوونی كاتلین واین سه‌رۆكی حكومه‌تی ئۆنتاریو و جۆن تیری پارێزگاری تورونتو و په‌رله‌مانتاران و كونسوڵگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ژماره‌كه‌ی زۆری هاووڵاتیان ئاهه‌نگ و رێپێوان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئۆنتاریو به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا تیپی میللی نه‌ته‌وه‌كانی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ریان پێشكه‌شكرد.
جێی ئاماژه‌یه شاژنی به‌ریتانیا ئێستاش پاشای شه‌ره‌فمه‌ندی وڵاتی كه‌نه‌دایه‌و نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی وه‌كو فه‌رمانداری گشتی له‌م وڵاته هه‌یه، خولی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری شاژن ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌گه‌وره‌ترین پۆست له وڵات ده‌ژمێردرێت.
له ساڵی 2002 له ئاكامی راپرسییه‌كدا له %41 ی هاووڵاتیان ده‌نگیان بۆ لابردنی سیسته‌می پاشایه‌تی دا، به‌ڵام هه‌ر كاتێك رێژه‌ی ده‌نگده‌ران گه‌یشته % 50، ئه‌وكات په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا بڕیار له‌سه‌ر لابردنی سیسته‌می پاشایه‌تی ده‌دات و سه‌رۆك بۆ وڵات هه‌ڵده‌بژێرێت.
له‌م باره‌یه‌وه هاووڵاتیانی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوێبك زیاتر دڵخۆشكه‌رن بۆ لابردنی رژێمی پاشایه‌تی.
PUKmedia عوسمان عه‌لی - كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22