riklam

یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبووه‌وه‌

کوردستان 12:29 PM - 2015-07-02
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریبكرێن

ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریبكرێن

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2-7-2015 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌فدی باڵای یه‌كێتی سه‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردو كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكراو تێیدا عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌كێتی و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه‌ بۆلای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستمان پێكردوه‌ سه‌ردانی برایانی بزوتنه‌وه‌مان كرد، له‌ زۆر رووه‌وه‌و هاوڕابووین، ته‌ئكیدمان له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ بۆ خاڵه‌ ناكۆكه‌كان كرده‌وه‌و كۆكبوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ سازان چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئیداری و ئابوری هه‌رێم بكه‌سن.

وتیشی:  پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رای خۆیان هه‌بێت و به‌شداری بكه‌ژن له‌ كۆتایدا بڕیاره‌كانیشمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.

راشیگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی شه‌رعی و یاساییه‌ پێویسته‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بایه‌خی پێبدرێت، له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بسازێن و رێكبكه‌ون له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن.

هه‌روه‌ها كه‌مال ره‌حیم سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان به‌سازان چاره‌سه‌ربكرێن و به‌یاسا رێكبخرێن.

وتیشی: ده‌بێت په‌رله‌مان ببێته‌ مه‌رجه‌عی بڕیاردان و یاسادانان بۆ كوردستان.

ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریبكرێن و به‌یاسا رێكبخرێنه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket