riklam

به‌وێنه‌.. لاشه‌ی گیانه‌وه‌رێكی سه‌یر دۆزرایه‌وه‌

هەمەرەنگ 12:24 PM - 2015-07-02
.

.

له‌ دورگه‌ی ساخالینی رۆژهه‌ڵاتی روسیا نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاخترسك لاشه‌ی گیاوه‌رێكی سه‌یرو ده‌گمه‌ن ده‌دۆزرێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تاكو ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌، زانایان سه‌ریان له‌پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی سوڕماوه‌.

به‌پێی وته‌ی نیكولای كیم جێگری ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌شوهه‌واو ده‌زگای شیكاری ساخالینی رووسیا، ئه‌و گیاوه‌ره‌ باڵای دوو ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤێكی ته‌واو ده‌بێت و ده‌می پێكهاته‌ی ده‌می باڵنده‌یه‌و قاچه‌كانی تاكو ئێستا نه‌زانراوه‌ له‌ پێكهاته‌ی چ گیاوه‌رێكی تردا هه‌یه‌ . 

ئه‌وه‌شی باسكردوه‌ پێده‌چێت مێژووی بوونی ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش زاینی،  و ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رنجی زانایانی بۆ لایخۆی راكێشاوه‌، تووكی جه‌سته‌ی خورییه‌ ( فروی)یه‌.

نیكولای بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و گیاوه‌ر ده‌خاته‌ڕوو، پێیوایه‌ ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ له‌و جۆره‌ دۆلفینانه‌یه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناچوون و بوونیان نه‌ماوه‌، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك جیاوازی سه‌یر له‌ پێكهاته‌ی جه‌سته‌یدا به‌دیده‌كرێت . 

ئه‌وه‌ی شایه‌نی وتنه‌ 40 جۆر دۆلفین له‌جیهاندا هه‌یه‌ و به‌شێكیان له‌ناوچوون  له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌ماون . 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket