riklam

به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی رۆژئاوا شه‌هیدبوو

کوردستان 11:07 AM - 2015-07-02
له‌ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا

له‌ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا

دوای ئه‌وه‌ی 30-6-2015 ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش دزه‌یان كرده‌وه‌ ناو قه‌زای گرێ سپیه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌وه‌و به‌ته‌واوی له‌ناوبران، له‌كاتی روبه‌ڕووبونه‌وه‌دا به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی رۆژئاوا به‌ناوی ( ساڵح یوسف ) ناسراوبه‌ ( دمهات ) شه‌هیدبوو.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا رایگه‌یاندوه‌: له‌روبه‌ڕووی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی كه‌ دزه‌یان كردبووه‌ یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای گرێ سپی ، له‌دوای روبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی قاره‌مانانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و یه‌په‌گه‌ توانرا له‌ناو ببرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ (زه‌عیم ساڵح یوسف ) ناسراو به‌ ( دمهات ) به‌رپرسی باڵا له‌هێزه‌كانی ئاسایش شه‌هیدبوو. 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: شه‌هید دمهات ناوی ده‌چێته‌ مێژووی ئه‌و كه‌سه‌ قاره‌مانانه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی نیشتمانه‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌ختكرد. 

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket