riklam

عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌دام ناچنه‌وه‌ عۆجه‌

عیراق 09:08 AM - 2015-07-02
گومانیان له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌یه‌

گومانیان له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌یه‌

ئه‌ندامانی سه‌ربه‌عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌دامی دیكتاتۆر كه‌له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ نیشته‌جێبوون ئاشكرایده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكراوه‌ بۆ ناوچه‌ی عۆجه‌ی سه‌ر به‌تكریت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌شداربوونیان له‌ تاوانی سپایكه‌ر و تاوانه‌كانی تری داعش له‌ شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . 

شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لندا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندوه‌: دوای شكستی داعش له‌ شاری تكریت و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ رێگه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان .

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌و تاوانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ داعش له‌سنوره‌كه‌دا ئه‌نجامی داوه‌، به‌تایبه‌ت كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكاری كۆلێژی سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی سپایكه‌رو چه‌ندین تاوانی تر .

شێخ ئه‌لندا ئاشكرایكردوه‌: له‌شه‌ڕی داعشدا زیاتر له‌ 700 خانوو 23 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان له‌ناوچه‌ی عۆجه‌ سوتێنراون و كاره‌با و ئاویشی به‌ته‌واوی لێبڕاوه‌ . 

 

 

PUKmedia   و/ ئارین 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket