riklam

له‌به‌عقوبه‌ په‌لاماری ئاواره‌كانی جه‌له‌ولا ده‌درێت

عیراق 08:53 AM - 2015-07-02
رفاندن له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ زۆربووه‌

رفاندن له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ زۆربووه‌

له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌ په‌لاماری خێزانێكی ئاواره‌ی جه‌له‌ولا له‌گوندێكی باشوری شاری به‌عقوبه‌ ده‌درێت و پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ شه‌هیده‌كرێن و دوو كه‌سی تریشیان ده‌ڕفێندرێن.

مه‌حه‌مه‌د غه‌ببان چالاكوانی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌كاروباری ئاواره‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ په‌لاماریی خێزانێكی ئاواره‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان له‌ باشوری شاری به‌عقوبه‌ داوه‌و پێنج كه‌سیان شه‌هیدكردون و دووانی تریشیان رفێندراون. 

وتیشی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌گیراوه‌. 

رونیشكرده‌وه‌ :به‌داخه‌وه‌ هه‌ر دوێنێ جارێكی تر رووداوێكی تری  تیرۆرستی له‌گوندی ئه‌بو سه‌یدا روویداوه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو پێنج كه‌س شه‌هیدبوون و 11كه‌سی تریش برینداربوون . 

ئه‌و چالاكوانه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: رفاندنی هاووڵاتیان له‌ دیاله‌ به‌رده‌وامه‌و تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی بێسه‌روشوێنن. 

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket