riklam

سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ گه‌وره‌ ئه‌ندازیاره‌كه‌ی كوشت

هەمەرەنگ 10:22 PM - 2015-07-01
كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور

كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور

به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كانی به‌دڵ نه‌بوو، كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكور ئه‌و گه‌وره‌ ئه‌ندازیاره‌ی له‌سێداره‌داوه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی بیۆنگ یانگی ده‌كرد.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه‌: ما وۆن چون كه‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دیزاینه‌كانی له‌لیژنه‌ی به‌رگری نیشتمانی له‌ده‌ستدا بووه‌، ساڵی رابردوو بێسه‌روشوێن بووه‌و ده‌وترێت له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له‌سێداره‌ دراوه‌.

هه‌ر ئه‌و مانگه‌ راپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ باسی له‌وه‌ ده‌كرد سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌باره‌ت به‌ دیزاینه‌كانی تایبه‌ت به‌ بنیاتنانی باڵه‌خانه‌ی ژماره‌ی دووی فڕۆكه‌خانه‌ی بیۆنگ یانگی پایته‌خت، توڕه‌و بێزاره‌.

به‌گوێره‌ی ده‌یلی مه‌یڵ جۆنگ ئون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كارانه‌ رازی نه‌بووه‌و داوای كردووه‌ ده‌ستبه‌جێ رابگیرێن و ده‌سكاری بكرێن، چونكه‌ به‌ بۆچوونی سه‌رۆك دیزاینه‌ران له‌دیزاینه‌كانیاندا گوێیان به‌ ئایدۆلۆجیای حزبی فه‌رمانڕه‌وا نه‌داوه‌.

دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور، چه‌ند زانیارییه‌ك دزه‌یان كرد كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ما وۆن چون به‌ فه‌رمانی جۆنگ ئون له‌سێداره‌ دراوه‌، چونكه‌ فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌گوێره‌ی میدیا ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

 


PUKmedia  له‌ئینگلیزییه‌وه‌/ والی عه‌لی
سه‌رچاوه‌: dailymail.co.uk

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket