riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كان بخه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 05:00 PM - 2015-07-01
چاویكه‌وت به‌ كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر

چاویكه‌وت به‌ كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ 1-7-2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له‌ئه‌نگس مه‌كی كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكی نێوانیاندا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و ئه‌و پرسانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی"وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ وتوومانه‌، ئاواش جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی هه‌ن به‌ سازان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌نگس مه‌كی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دۆزه‌كه‌ی ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند ئه‌وان به‌ بایه‌خ و گرنگیه‌وه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان ده‌ڕوانن.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌مڕووه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه‌ بكرێ، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند"وه‌ك گه‌لی كورد پێویستمان به‌پاڵپشتی و پشتیوانی زیاتری وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نموونه‌ی جوانتری دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیان پێشكه‌شی دنیا بكه‌ین و له‌ نێو خۆشماندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان و حزبییه‌كان بخه‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket