یه‌كێتی و سۆسیالیست هاوڕابوون له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان
ی.ن.ک 02:01 PM - 2015-07-01هاوڕان له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی خاوه‌نی پرۆژه‌ی سازان و ئاشته‌وایی نیشتمانیه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌به‌رامبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستور به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی تێدا پارێزراو بێت .
ئه‌مڕۆ 1 ی ته‌موزی 2015 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی له‌شاری سلێمانی كرد‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود , سكرتێری حزبی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئاماده‌یبون تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێم باسی لێوه كرا.
پاش كۆبونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و رزگار غه‌فور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌و دیدو تێڕوانینی هه‌ردوولایان له‌باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كان و هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خسته روو له ده‌ستپێكیشدا وته‌بێژی یه‌كێتیی ووتی: ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆشیالیست سازكرا, به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كلان بكات بۆ ئه‌م هه‌لو مه‌رجه‌ی كوردستان كه ئێستا له‌ئارادایه‌و له‌م سه‌ردانه‌شماندا بۆلای برایانمان گفتوگۆمانكرد سه‌باره‌ت به پێشهات و ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كان به تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستور و گه‌یشتن به سازان تا پێكه‌وه هه‌موولایه‌كمان دۆخه‌كه تێپه‌رێنین و له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست هه‌ڵوێستمان هاوبه ش زۆره .
وتیشی : به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن و بیر‌و بۆچونه‌كان به شێوه‌یه‌ك خرانه روو كه خزمه‌ت به یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بكات، چونكه ئه‌مرۆ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كامانه به یه‌كه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كه به ره‌نج و ماندوو بونی خوێنی شه‌هیدان هاتۆته دی بیپارێزین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین له هه‌له ره‌خساوه‌كان سود وه‌ربگرین و پێكه‌وه ئه‌زمونه‌كه‌مان گه‌شه‌ی پێبده‌ین و سیاسه‌تی حزبیمان بخه‌ینه خزمه‌ت ئاوه‌دانی و ئاشته‌وایی ساسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بێ‌گومانی بۆ ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه لێره‌وه ده‌یڵێنه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی به ره‌چاوكردنی پێشهاته سیاسییه‌كان و ناو ماڵی كوردی و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی هه‌رێم خاوه‌نی ستراتیژ و بۆچونی خۆیه‌تی و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سازان و لێك تێگه‌یشتن بێنینه كایه‌وه له به‌رامبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستور .
عیماد ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه، یه‌كێتیی خاوه‌نی پرۆژه‌ی سازان و ئاشته‌وایی نیشتمانیه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌به‌رامبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستورو به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی تێدا پارێزراو بێت و له‌گه‌ڵ برایانیشمان له‌حزبی سۆسیالیستیش له زۆر بۆچون هاو هه‌ڵوێستین و له‌ئاماده‌كاریشیان بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وی لایه‌نه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسانه رێكبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان به پێی سه‌نگ و پێگه‌ی ئه‌و ئه‌ركه مێژوییه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان رای په‌رێنین .
هه‌رله كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رزگار غه‌فور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ نێردراوانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوواو وتی : له زۆر روه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كیتیدا یه‌كده‌گرینه‌وه‌و به و پێیه مێژوی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ره‌گو ریشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌نمدی هاوبه‌شیشمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه له‌یه‌كه‌وه‌نزیكین و پێمان وایه ده‌بێت كۆی پرسه نیشاتمانیه‌كان به گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت و پێمان وایه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه یه‌كریزی بپارێزین و پێكه‌وه گرفته‌كان تێپه‌رێن و ببین به به‌شێك له چاره‌سه‌ر چونكه ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره وا ده‌خوازێت كه خاڵه هاوبه‌شه‌كان زیاتر بكه‌ین .
له باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی سۆسیالیست له‌دانیشتنی 23 ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مان وتی: مه‌سه‌له‌ی به‌شداری نه‌كرنی ئێمه ئه‌وه‌نیه كه ئیتر به‌شداریمان نه‌كرد ته‌ره‌ف گیری لاینێك بین ویا دژی لایه‌نێك یبین ئێمه پێمان وا بوه‌وه ئه‌م پرسه پێویستی به زیاتر لێك تێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بووه ته‌نها ئه‌و گفتوگۆ‌و دانیشتنانه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی سازانێكی نیشمانیی گشتگیر بكه‌ین و كه‌س گرفتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه كه سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانی بێت ئه‌وه‌داواكاری ئێمه‌شه .
pukpb / PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28