riklam

كوردستانیانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌كۆبانێ ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 09:45 AM - 2015-07-01
كوردستانیانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌كۆبانێ ده‌كه‌ن

كوردستانیانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌كۆبانێ ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی سه‌ر به‌داعش له‌به‌یانی رۆژی 25/06/2015، به‌هاوكاری و رێئاسنكردنی ده‌وڵه‌تی توركی دزه‌یانكرده‌ ناو شاره‌ خۆڕاگره‌كه‌ی كۆبانێ به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ كۆنترۆڵكردنیه‌وه‌، هه‌ر بۆ سبه‌ی رۆژی هه‌ینی 26/06/2015، كورده‌كانی دانیشتوی شاری تۆلووز له‌باشوری فه‌ره‌نسا له‌گۆره‌پانی كاپیتۆل ، گرتبونه‌وه‌یه‌كی په‌له‌یان سازدا بۆ ده‌ربڕنی ناره‌زاییان بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌تایبه‌تی هه‌وڵی كۆنترۆڵككردنه‌وه‌ی كۆبانێ بۆ جارێكی تر، هاوكات به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی توركیا كراو ناڕه‌زایی و توره‌بونی خۆیانیان ده‌ربڕی .
له‌م گرتبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ جگه‌ له‌كوردانی دانیشتوی ئه‌و شاره‌، نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسیه‌ فه‌رنسیه‌ دۆسته‌كانی كوردو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ندیكاو رێكخراوی مه‌ده‌نی و مرۆیی و كلتوری كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابونی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی كۆبانێوه‌ له‌شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پشتگیری بۆ كۆبانێ و كوردستان وا بۆ نزیكه‌ی ساڵێكه‌ خۆیان رێكخستوه‌ و به‌به‌رده‌وامی بێ نه‌سره‌وتن به‌شدارن له‌خۆنیشاندان و چالاكی و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری مادی بۆ په‌ناهه‌نده‌ كورده‌كان و دووباره‌ دروستكرنه‌وه‌ی شاری كۆبانێ ئاماده‌بون ، هه‌تائێستا دوو جار وه‌فدیان چووه‌ بۆ كوردستانی باكوور و رۆژئاواو له‌نزیكه‌وه‌ له‌روداوه‌كانی ئه‌وشاره‌ ئاشنا بوون و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شیان گه‌یانده‌ رێكخراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ كه‌ باره‌گاكه‌یان له‌دیاربه‌كره‌وه‌ به‌شداریان له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كرد ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا به‌وه‌فدێك به‌شداریانكرد بۆئه‌وه‌ی چاودێری سندوقی ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاكه‌ حزبێكی باشوری كوردستانه‌ له‌فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداره‌و له‌هه‌موو چالاكیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، له‌لایه‌ن كه‌رتی باشوره‌وه‌ به‌شداریكردوه‌، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ یه‌كه‌مینجار له‌م گرتبونه‌وه‌یه‌دا براده‌رانی گۆڕان شانبه‌شانی كوردستانیانی تۆلووز نوێنه‌رانی یه‌په‌ژه‌ و یه‌په‌كه‌ و په‌كه‌كه‌ به‌شداریانكرد.

نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو رێكخراو حزبه‌ چه‌په‌ فه‌رنسیه‌ دۆسته‌كانی كورد وتاری خۆیان پێشكه‌شكردو تێیدا به‌توندی ئیدانه‌ی سیاسه‌تی توركیایان كرد ده‌رهه‌ق به‌خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد له‌باكوورو رۆژئاوا، وه‌له‌به‌یانێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی كه‌وته‌ ده‌ست PUKmedia ، تێیدا داوای وه‌ستاندنی كاری تیرۆرستی ئه‌كه‌ن له‌لایه‌ن فاشیسته‌ جهادیبه‌كانه‌وه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانی تونس و فه‌ره‌نساو كوێت هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ كۆبانێ به‌یه‌كه‌ وه‌گرێداو داوایانكرد كه‌جه‌خت بكرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كه‌هۆشیاری بداته‌ توركیا و رێگانه‌دات هاوكاری داعش بكات و سنورێك بۆ سیاسه‌تی چه‌وتی دابنێت، هه‌روه‌ها ترسناكی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان به‌ئاگاهێنایه‌وه‌، كه‌هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ واته‌ هه‌ینی 26/6 ، له‌فه‌ره‌نسا ( یاسینساڵحی ) به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیری به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیه‌كه‌ی( هێرڤێ كۆرناره‌) خۆیكاری تێدا ئه‌كات سه‌ربڕی و سه‌ری به‌جیا جێگارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماده‌ی كیمیاوی پیشه‌سازیدا له‌نزیك شاری لیوێن هه‌ڵواسی پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی كاره‌كه‌ی له‌وكارگه‌یه‌دا ته‌قانده‌وه‌ ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ سه‌ربڕین به‌و شێوه‌یه‌ له‌فه‌ره‌نسا روبدات .

هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ، كوردانی دانیشتووی تۆلووز كه‌نوێنه‌ری ی.ن.ك به‌شداری كردبوو له‌په‌یامێكدا هه‌موو ئه‌و كاره‌تیرۆرستانه‌ی كه‌له‌هه‌مانكاتدا رویدا ئیدانه‌كردوو ، داوای وه‌ستاندن و هاوكاری بۆ تیرۆرستانی داعش كردو داوای كرد زیاترپشتگیری خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كوردیان بكرێت له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان دژی تیرۆرستانی داعش داوایكرد كه‌چه‌ك بنێردرێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خوارو خێچی توركیایانكرد .


PUKmedia حه‌مه‌عوسمان/ باشوری فه‌ره‌نسا / تۆلووز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket