riklam

له‌ ئیتالیا كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی داعش ئیدانه‌ ده‌كرێن

تاراوگە‌‌ 02:55 AM - 2015-07-01
 كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی داعش ئیدانه‌ ده‌كرێن

كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی داعش ئیدانه‌ ده‌كرێن

له‌رۆمای  پایته‌ختی ئیتالیا ،  گردبوونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌ له‌به‌رده‌م كلێسای " PIAZZA SAN GiOVANNi"دژ به‌  ڕه‌شه‌كوژی خه‌ڵكی بێتاوان ئه‌نجامدرا.

له‌و  گردبوونه‌وه‌یه‌  كه‌  نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان و   هه‌ردوو باڵیۆزی عراق له‌ ئیتاڵیا ،  بالیۆزی عراق  بۆ ڤاتیكان و ته‌ها چاوشێن به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  نوێنه‌رانی پارته‌ سیاسییه‌كانی ئیتالیا ئاماده‌یبوون 

ئیدانه‌ی  ئه‌و  تاوان و ره‌شه‌كوژییه‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش كرا كه‌  ده‌رحه‌ق به‌گه‌لی كورد  و عه‌ره‌ب  ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن .

گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو بالیۆزنانه‌ی عراق له‌ ئیتالیاو باڵیۆزخانه‌ی عراق بۆڤاتیكان و كۆمیته‌ی رێكخستنی " ی ن ك " سازدرابوو

 

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket