riklam

كوردانی نەرویج كۆمەڵكوژییەكەی كۆبانێ ئیدانە دەكەن

تاراوگە‌‌ 08:54 PM - 2015-06-30
داوایان لە باڵیۆزخانەی توركیا كرد وڵاتەكەیان هاوكارییەكانی بۆ داعش بوەستێنێ

داوایان لە باڵیۆزخانەی توركیا كرد وڵاتەكەیان هاوكارییەكانی بۆ داعش بوەستێنێ

مەبەستی شەرمەزاركردنی هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر كۆبانی و هاوكارییەكانی توركیا، كوردستانیانی ئۆسلۆو دەەوروبەری لەوڵاتی نەرویج خۆپیشاندانێكیان  لەبەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتی توركیا لەو وڵاتە رێكخست.

لەو خۆپیشاندانە كە هەندرێن باوە نوری بەرپرسی كۆمیتەی نەرویجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی   بەشدار بوون خۆپیشاندەران وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كۆمەڵكوژییەی دەرحەق بەخەڵكی بێتاوانی كۆبانێ ئەنجامدراوە، داوایان لە باڵیۆزخانەی توركیا كرد كە وڵاتەكەیان هاوكارییەكانی بۆ چەتەكانی داعش بوەستێنێ كە ئەمڕۆ رێگەیەكی تری دوژمنكارانەیان دەرهەق بەكورد گرتۆتەبەر بەهاوكارییەكانیان بۆ رێكخراوێكی تیرۆرستی. 

هەر لەو خۆپیشاندانە چەندین وتارو دروشم بۆ بەرخودانی كۆبانێ و دژ بەتیرۆرستانی داعش و وڵاتی توركیا وترانەوە هاوكات بۆ پشتگیری لەكوردانی رۆژئاوا چەند وتارێك لەلایەن كەسایەتییە سیاسییەكانی دۆستی كورد لەوڵاتی نەرویج  پێشكەشكران.

PUKmedia زانا گەڵاڵی - نەرویج 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket