مه‌لا به‌ختیار: به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و حزبه‌كه‌مان پێكه‌وه ده‌به‌ستین
ی.ن.ک 07:50 PM - 2015-06-30پێشوازی له كونسوڵی به‌ریتانیا له‌كوردستان كرد
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، پێشوازی ئه‌نگس مه‌كی، كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌شدا، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی، عیراق و دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی كوردستانی تاوتوێكردو تیایدا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه"سه‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكانی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و ته‌نها له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، دوا بڕیاری دروست و پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت".
له‌و دیداره‌دا، كه ئه‌مڕۆ 30-6-2015 به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا دوای ئه‌وه‌ی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی كرد‌و چل ساڵه‌ی ئه‌زمونی خه‌بات و سیاسه‌تی یه‌كێتیی، به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتن و ئایینده‌یه‌كی باشتری خه‌باتی سیاسی و دیموكراسی بۆ یه‌كێتیی ناوبرد.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی پاش ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌ی كۆی هه‌لومه‌رجی نوێی ناوچه‌كه، دیارده‌و ده‌ركه‌وته نوێیه‌كان كرد‌و پێویستی وردبوونه‌وه‌ی قوڵی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك به‌گرنگ زانی، هاوكات ئاماژه‌ی به‌قه‌یران و كێشه‌كانی عیراق و كورستان كرد‌و له‌نێویشاندا، سه‌رنجه‌كانی سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی ئابوری خسته‌ڕوو، تیایدا پشتیوانی یه‌كێتیی بۆ لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری راگه‌یاندو وتیشی: ئه‌گه‌رچی ئه‌مجۆره قه‌یرانانه به‌خێرایی تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ده‌بێ لێپرسراوێتی له‌ئه‌ستۆ بگریت و به‌رنامه‌و پلانی وردیشت بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی هه‌رێكی كوردستانیش، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وه‌بیریهێنایه‌وه، كه یه‌كێتیی هێزێكی دیموكراته، به‌پێی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی بڕیار ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌شی به‌نمونه هێنایه‌وه كه له‌ساڵی (1991)ه‌وه له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، یه‌كێتیی ده‌نگی كه‌م یازۆری به‌ده‌ستهێنابێ، ئه‌نجامه‌كانمان قبوڵ كردووه‌و له‌هه‌موو خوله‌كانی په‌رله‌مانیشدا، سه‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌كانمان، له‌گه‌ڵمان بوبێ یان دژمان بوبێ، سه‌لماندومانه. ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسیش هاتبێته ئاراوه، به‌دیالۆگ چاره‌سه‌رمان كردووه.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (23)ی حوزه‌یرانشی به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی ناوبرد‌و تیایدا جه‌ختیشیكرده‌وه، كه یه‌كێتیی له‌بنچینه‌ی هه‌ڵوێست و بڕیاری ره‌سمكراوی خۆی، پاشگه‌زنابێته‌وه.
راشیگه‌یاند: هه‌ر جۆره سازانێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی سیاسی و یاسایی دێته‌ئاراوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه‌ی به‌بڕیارو سیاسه‌تی یه‌كێتیی كرد، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، هه‌روه‌ك پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو ده‌ستوردا به‌سازان هه‌موار بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه سه‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكانی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و ته‌نها له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا دوا بڕیاری دروست و پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه یه‌كێتیی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، دیموكراسی و حزبه‌كه‌مان پێكه‌وه ده‌به‌ستین و ئامانجی سه‌ره‌كیشمان سازانه‌و به‌شێكین له‌چاره‌سه‌ر، بۆیه به‌یه‌ك ماوه به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌وه‌ستین. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر سازانی نیشتمانیی و یاسایی نیشاندا.
ئه‌نگس مه‌كی: بۆ دیموكراسی چاوه‌ڕوانی زیاترتان لێده‌كه‌ین
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌نگس مه‌كی، باڵیۆزی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی كرد، بۆ به‌ریتانیاو له‌و رووه‌شه‌وه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ریفۆرمی ئابوری و سیستمی بازرگانی له‌كوردستاندا خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه رێز له‌هه‌ربڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن سه‌باره‌ت به‌هه‌ر جۆره ریفۆرمێكی ئابوری و بازرگانی و راشیگه‌یاند: ئێمه‌ی هاوڕێكانتان له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه هاوكارو پشتیوانتان ده‌بین، چونكه هه‌ر جۆره پێشكه‌وتنێكی ئابوری له‌كوردستاندا، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ كوردستان به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ش گرنگه‌و جێگه‌ی بایه‌خه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ هاوكاری و پشتیوانییه لۆجستیكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ته‌نها هه‌ر هی ئێوه نییه، به‌ڵكو هی ئێمه‌شه.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه رێككه‌وتن و هه‌ر جۆره سازانێك له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌گرنگ و پڕ بایه‌خ ده‌بیننو سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. داواشیكرد، یه‌كێتیی هه‌وڵه‌كانی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بخاته‌كار.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24