riklam

داوا ده‌كرێت له‌ ده‌ستووردا ژنان په‌راوێز نه‌خرێت

ژنان‌ 03:39 PM - 2015-06-30
هاوشێوه‌ی پیاوان به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌هه‌موو جومگه‌و لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی ژیاندا بكه‌ن

هاوشێوه‌ی پیاوان به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌هه‌موو جومگه‌و لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی ژیاندا بكه‌ن

گروپی ژنان كه‌ له‌تۆڕێكی چالاكوانانی ژنان پێكهاتووه‌، له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیانه‌وه‌ داوا له‌لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ده‌ستووره‌ نوێیه‌كه‌دا ره‌چاوی پێگه‌ی ژنان بكرێت و ماف و داخوازییه‌كانی ژنان كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن جێگیربكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ 30-6-2015 گروپه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووریشیان كردو هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆشیان ده‌ربڕی به‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ له‌ئارادان بۆ په‌راوێزخستنی ژنان له‌ده‌ستووری نوێی كوردستاندا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گوڵستان سه‌عید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی ژیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌به‌ستمانبوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چالاكییه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كان وه‌ك رێكخراو و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ژنان بگه‌یه‌نین به‌لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، چونكه‌ پێمانوایه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ماف و داخوازییه‌كانی ژنان وه‌ك پێویست له‌ده‌ستووره‌كه‌دا ره‌چاونه‌كرێت.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ په‌یام و سه‌رنجه‌كانمان بگاته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت له‌ده‌ستووری نوێدا پێگه‌ی گرنگی ژنان له‌به‌رچاوبگیرێن و ده‌ستووره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ماف و ئازادییه‌كانی ژنانی تێدا جێبكرێته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی ژیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان و هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ جێگیركردنی ماف و داخوازییه‌كانی ژنان له‌ده‌ستووری كوردستاندا.

هه‌روه‌ها داواشیكرد لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور په‌یامه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و له‌نوسینه‌وه‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستووردا پێگه‌ی ژنان له‌ئاستێكی باڵاو به‌رچاودا ره‌چاوبكرێت، به‌جۆرێك كه‌ ژنان هاوشێوه‌ی پیاوان به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌هه‌موو جومگه‌و لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی ژیاندا بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket